یەکەم پەترۆس 16:4-19
یەکەم پەترۆس 16:4-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک مه‌سیحیه‌ک، شه‌رم مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌م ناوه ستایشی خودا بكه‌ن. چونكه كاتی ده‌ستپێكردنی لێپرسینه‌وه‌یه له ماڵی خودا. ئه‌گه‌ر ده‌ستپێک له ئێمه‌وه بێت، پایانی ئه‌وانه چی ده‌بێت كه گوێڕایه‌ڵی ئینجیلی خودا نابن؟ “ئه‌گه‌ر مرۆڤی خوداناس به زه‌حمه‌ت ڕزگاری ببێت، بۆ به‌دكار و گوناهبار چی ده‌بێت؟” كه‌واته، ئه‌وانه‌ی به‌گوێره‌ی خواستی خودا ئازار ده‌درێن، با خۆیان به‌ده‌ست بده‌ن، وه‌ک له ئافرێنه‌رێكی سه‌رڕاست له چاكه‌كاری.
یەکەم پەترۆس 16:4-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام ئەگەر وەک قوتابی مەسیح ئازار بدرێن، شەرم مەکەن، بەڵکو ستایشی خودا بکەن کە ناوی مەسیحتان هەڵگرتووە، چونکە کاتی دەستپێکردنی لێپرسینەوەیە لە گەلی خودا. ئەگەر دەستپێک لە ئێمەوە بێت، کۆتایی ئەوانە چی دەبێت کە گوێڕایەڵی پەیامی ئینجیلی خودا نابن؟ ﴿ئەگەر کەسی ڕاستودروست بە زەحمەت ڕزگاری ببێت، ئەی چارەنووسی خراپەکار و گوناهبار چۆن دەبێت؟﴾ بۆیە ئەوانەی بەگوێرەی خواستی خودا ئازار دەدرێن، با خۆیان بدەنە دەست بەدیهێنەری دڵسۆز و بەردەوام بن لە چاکەکاری.