یەکەم پەترۆس 14:4-16
یەکەم پەترۆس 14:4-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌گه‌ر به ناوی مه‌سیح جنێوتان پێدرا، به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه، چونكه ڕووحی شكۆ و خودا دێته سه‌رتان. لای ئه‌وان جنێوی پێ ده‌درێت، به‌ڵام لای ئێوه شكۆدار ده‌كرێت. با كه‌ستان وه‌ک بكوژێک یان دزێک یان به‌دكارێک یاخود یه‌كێک ده‌ست له كاروباری خه‌ڵک وه‌ربدات ئازار نه‌چێژێ، به‌ڵام ئه‌گه‌ر وه‌ک مه‌سیحیه‌ک، شه‌رم مه‌كه‌ن، به‌ڵكو به‌م ناوه ستایشی خودا بكه‌ن.
هاوبەشی بکە
یەکەم پەترۆس 4 بخوێنەوەیەکەم پەترۆس 14:4-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەگەر بە ناوی مەسیح جنێوتان پێدرا، خۆزگە دەخوازرێت بە ئێوە، چونکە ڕۆحی شکۆ و خودا دێتە سەرتان. با کەستان وەک بکوژێک یان دزێک یان بەدکارێک یاخود یەکێک دەست لە کاروباری خەڵک وەربدات ئازار نەچێژێ، بەڵام ئەگەر وەک قوتابی مەسیح ئازار بدرێن، شەرم مەکەن، بەڵکو ستایشی خودا بکەن کە ناوی مەسیحتان هەڵگرتووە،
هاوبەشی بکە
یەکەم پەترۆس 4 بخوێنەوە