یەکەم پەترۆس 9:3-12
یەکەم پەترۆس 9:3-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، یان جنێو به جنێو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه داوای داڕشت بكه‌ن، بزانن كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كراون، تاكو ببنه میراتگری داڕشت. چونكه: “ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژیانی خۆشبووێ وڕۆژانی باش ببینێت، با زمانی له خراپه بپارێزێت و لێوه‌كانی له فێڵبازی. با له خراپه لابدات و چاكه بكات، با به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێت و كۆششی بۆ بكات. چونكه چاوانی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر خوداناسانه وگوێی له داواكاریه‌كانیان ڕاگرتووه. به‌ڵام ڕووی په‌روه‌ردگار دژی به‌دكارانه”.
یەکەم پەترۆس 9:3-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خراپە بە خراپە مەدەنەوە، نە جنێویش بە جنێو، بەڵکو بە پێچەوانەوە داوای بەرەکەت بکەن و بزانن ئێوە بۆ ئەمە بانگکراون، تاکو ببنە میراتگری بەرەکەت، چونکە ﴿ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆشبوێت و ڕۆژگاری خۆش ببینێت، با زمانی لە خراپە بپارێزێت و لێوەکانی لە فێڵبازی. با لە خراپە لابدات و چاکە بکات، با بەدوای ئاشتیدا بگەڕێت و کۆششی بۆ بکات، چونکە چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. بەڵام ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە.﴾