یەکەم پەترۆس 8:3-14
یەکەم پەترۆس 8:3-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له كۆتاییدا، هه‌مووتان به یه‌ک هه‌سته‌وه یه‌ک ڕا بن، خۆشویستنی برایانه‌تان هه‌بێ، میهره‌بان و نیان بن. خراپه به خراپه مه‌ده‌نه‌وه، یان جنێو به جنێو، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه داوای داڕشت بكه‌ن، بزانن كه بۆ ئه‌مه بانگ‌كراون، تاكو ببنه میراتگری داڕشت. چونكه: “ئه‌وه‌ی بیه‌وێت ژیانی خۆشبووێ وڕۆژانی باش ببینێت، با زمانی له خراپه بپارێزێت و لێوه‌كانی له فێڵبازی. با له خراپه لابدات و چاكه بكات، با به‌دوای ئاشتیدا بگه‌ڕێت و كۆششی بۆ بكات. چونكه چاوانی په‌روه‌ردگار له‌سه‌ر خوداناسانه وگوێی له داواكاریه‌كانیان ڕاگرتووه. به‌ڵام ڕووی په‌روه‌ردگار دژی به‌دكارانه”. كێ ئازارتان ده‌دات ئه‌گه‌ر بۆ چاكه دڵگه‌رم بن؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر له‌به‌ر خوداناسی ئازارتان چێژت، ئه‌وا به‌خته‌وه‌ری بۆ ئێوه. له‌وه‌ش مه‌ترسن كه ئه‌وان لێی ده‌ترسن، مه‌شڵه‌ژێن.
یەکەم پەترۆس 8:3-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە کۆتاییدا، هەمووتان یەک بیروڕاتان هەبێ، هاوسۆزبن و یەکتریتان خۆشبوێت، میهرەبان و ڕۆحسووک بن. خراپە بە خراپە مەدەنەوە، نە جنێویش بە جنێو، بەڵکو بە پێچەوانەوە داوای بەرەکەت بکەن و بزانن ئێوە بۆ ئەمە بانگکراون، تاکو ببنە میراتگری بەرەکەت، چونکە ﴿ئەوەی بیەوێت ژیانی خۆشبوێت و ڕۆژگاری خۆش ببینێت، با زمانی لە خراپە بپارێزێت و لێوەکانی لە فێڵبازی. با لە خراپە لابدات و چاکە بکات، با بەدوای ئاشتیدا بگەڕێت و کۆششی بۆ بکات، چونکە چاوی یەزدان لەسەر ڕاستودروستانە و گوێی لە پاڕانەوەکانیان ڕاگرتووە. بەڵام ڕووی یەزدان لە دژی خراپەکارانە.﴾ کێ ئازارتان دەدات ئەگەر بۆ چاکە دڵگەرم بن؟ بەڵام ئەگەر لەبەر ڕاستودروستی ئازارتان چێژت، ئەوا خۆزگە بە ئێوە. ﴿مەترسن لەوەی کە ئەوان لێی دەترسن، مەتۆقن.﴾