یەکەم پەترۆس 4:2-8
یەکەم پەترۆس 4:2-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی ئێوە دێنە لای، بەردە زیندووەکەیە، لەلایەن خەڵکەوە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام لەلایەن خوداوە هەڵبژێردراوە و گرانبەهایە، ئێوەش وەک بەردی زیندوو لە خانووێکی ڕۆحی بنیاد دەنرێن، بۆ کاهینیێتی پیرۆز، بۆ کردنی قوربانییە ڕۆحییە قبوڵکراوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە، چونکە لە نووسراوە پیرۆزەکاندا هاتووە: ﴿ئەوەتا بەردێک لە سییۆن دادەنێم، گرنگترین بەردی بناغەی هەڵبژێردراو و گرانبەها، ئەوەی پشتی پێ ببەستێت شەرمەزار نابێت.﴾ بۆیە بۆ ئێوە کە باوەڕتان هێناوە ئەم بەردە گرانبەهایە، بەڵام بۆ بێباوەڕان، ﴿ئەو بەردەی وەستاکان ڕەتیان کردەوە، بوو بە گرنگترین بەردی بناغە،﴾ هەروەها: ﴿دەبێتە بەردێک بۆ کۆسپ، تاشەبەردێکیش کە لێی بکەونە خوارەوە.﴾ ئەوانە ساتمە دەکەن و دەکەون، چونکە گوێڕایەڵی وشەی خودا نین، هەر ئەمەشە چارەنووسیان.
یەکەم پەترۆس 4:2-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌وه‌ی دێنه لای، به‌ردێكی زیندووه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خودا بژارده‌یه و گرانبه‌هایه ئێوه‌ش وه‌ک به‌ردی زیندوو له خانوویه‌كی ڕووحی بنیادنراو بن، بۆ كاهینیه‌تیی پارسا، بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانیی ڕووحیی كه به ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه لای خودا په‌سه‌ندن. چونكه له سیپاره‌كه‌دا هاتووه: “ئه‌وه‌تا من به‌ردێک له سهیۆن داده‌مه‌زرێنم، قولینچكی هه‌ڵبژێردراو و گرانبه‌ها، ئه‌وه‌ی باوه‌ڕی پێ بهێنێت شه‌رمه‌زار نابێت”. بۆیه بۆ ئێوه كه باوه‌ڕتان هێناوه ئه‌م به‌رده گرانبه‌هایه، به‌ڵام بۆ ئه‌وانه‌ی گوێڕایه‌ڵ نین، “ئه‌و به‌رده‌ی بنیادنه‌ران ڕه‌تیان كرده‌وه، بووه به‌ردی قولینچک” هه‌روه‌ها: “به‌ردی ساتمه‌كردن وتاشه‌به‌ردی ته‌گه‌ره‌كردنه. ئه‌وانه‌ی ساتمه ده‌كه‌ن گوێڕایه‌ڵی وشه‌كه نین، هه‌ر ئه‌مه‌شه چاره‌نووسیان”.