یەکەم پەترۆس 18:2-23
یەکەم پەترۆس 18:2-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌ی كۆیله‌كان، به هه‌موو ترسه‌وه ملكه‌چی گه‌وره‌كانتان بن، نه‌ک ته‌نها بۆ چاک و دڵنه‌رمه‌كان، به‌ڵكو بۆ تونده‌كانیش، چونكه ئه‌گه‌ر كه‌سێک له‌به‌ر ویژدانی به‌رامبه‌ر خودا به‌رگه‌ی ژانی ئازاری سته‌مكاری بگرێت، ئه‌وه جێی ستایشه. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ڵه‌تان كرد و لێتان درا و به‌رگه‌تان گرت، ئه‌مه چ شانازییه‌كه؟ به‌ڵام ئه‌گه‌ر چاكه بكه‌ن و له ئازاردا به‌رگه‌تان گرت، ئه‌وه جێی ستایشه له‌لای خودا. چونكه بۆ ئه‌مه بانگ‌كراون، چونكه مه‌سیحیش له پێناومان ئازاری چێژت و نموونه‌ی بۆ به‌جێهێشتین، تاكو به هه‌نگاوه‌كانیدا بڕۆین. “ئه‌وه‌ی هیچ گوناهێكی نه‌كردبوو، فێڵی له‌سه‌ر زاری نه‌بوو”. ئه‌وه‌ی جنێوی پێ ده‌درا و جنێوی نه‌ده‌دایه‌وه، ئازار ده‌درا و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌ده‌كرد، به‌ڵكو خۆی ده‌دایه ده‌ست ئه‌وه‌ی حوكمی دادپه‌روه‌رانه‌یه.
یەکەم پەترۆس 18:2-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەی کۆیلەکان، بە هەموو ترسەوە ملکەچی گەورەکانتان بن، نەک تەنها بۆ چاک و دڵنەرمەکان، بەڵکو بۆ توندەکانیش، چونکە ئەگەر کەسێک لەبەر ویژدانی بەرامبەر خودا بەرگەی ژانی ئازاری زۆرداری بگرێت، ئەمە جێی ستایشە. بەڵام ئەگەر هەڵەتان کرد و لێتان درا و بەرگەتان گرت، ئەمە چ شانازییەکە؟ بۆیە ئەگەر چاکە بکەن و لە ئازاردا بەرگەتان گرت، ئەمە جێی ستایشە لەلای خودا. بۆ ئەمە بانگکراون، لەبەر ئەوەی مەسیحیش لە پێناوتاندا ئازاری چێژت و نموونەی بۆ بەجێهێشتن، تاکو بە هەنگاوەکانیدا بڕۆن. ﴿ئەوەی هیچ گوناهێکی نەکردبوو، فڕوفێڵی لەسەر زار نەبوو.﴾ ئەوەی جنێوی پێدەدرا و جنێوی نەدەدایەوە، ئازار دەدرا و هەڕەشەی نەدەکرد، بەڵکو خۆی دەدایە دەست ئەوەی حوکمی دادپەروەرانەیە.