یەکەم پەترۆس 10:2-12
یەکەم پەترۆس 10:2-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه پێشتر گه‌ل نه‌بوون، به‌ڵام ئێستا ئێوه گه‌لی خودان، پێشتر به‌زه‌ییتان وه‌رنه‌گرتبوو، به‌ڵام ئێستا به‌زه‌ییتان وه‌رگرت. خۆشه‌ویستان، وه‌ک نامۆ و بێگانه داواتان لێ ده‌كه‌م له هه‌وه‌سه‌كانی له‌ش دوور بكه‌ونه‌وه، كه دژی ده‌روون ده‌جه‌نگێت. با له‌نێو نه‌ته‌وه‌كاندا ڕه‌وشتتان باش بێت، تاكو كاتێ بوختانتان پێ ده‌كه‌ن گوایه ئێوه به‌دكارن، كرده‌وه چاكه‌كانتان ببینن و له ڕۆژی به‌سه‌ركردنه‌وه‌ی خودا‌ش ئه‌وان شكۆداری بكه‌ن.
یەکەم پەترۆس 10:2-12 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
پێشتر گەل نەبوون، بەڵام ئێستا گەلی خودان، پێشتر بەزەییتان وەرنەگرتبوو، بەڵام ئێستا بەزەییتان وەرگرتووە. خۆشەویستان، ئێوە نامۆ و بێگانەن بەم جیهانە، هەر بۆیە لێتان دەپاڕێمەوە لە هەوەسەکانی جەستە دوور بکەونەوە، کە لە دژی دەروون دەجەنگن. با لەنێو بێباوەڕاندا ڕەوشتتان باش بێت، تاکو کاتێک بوختانتان پێ دەکەن گوایا ئێوە بەدکارن، کردەوە چاکەکانتان ببینن و لە ڕۆژی بەسەرکردنەوەی خودا، ئەوانیش خودا شکۆدار بکەن.