یەکەم پەترۆس 1:2-5
یەکەم پەترۆس 1:2-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه هه‌موو ڕق و هه‌موو فێڵ و ڕووپامایی و ئیره‌یی و هه‌موو زه‌مكردنێک دابكه‌نن. وه‌ک ساوای تازه له‌دایكبوو، ئاره‌زووتان له شیری ڕووحیی پاک بێت، تاكو به‌مه بۆ ڕزگاری گه‌شه بكه‌ن، ئه‌گه‌ر په‌روه‌ردگاری چاكتان تام كردووه. ئه‌وه‌ی دێنه لای، به‌ردێكی زیندووه له‌لایه‌ن خه‌ڵكه‌وه ڕه‌تكراوه‌ته‌وه، به‌ڵام له‌لایه‌ن خودا بژارده‌یه و گرانبه‌هایه ئێوه‌ش وه‌ک به‌ردی زیندوو له خانوویه‌كی ڕووحی بنیادنراو بن، بۆ كاهینیه‌تیی پارسا، بۆ پێشكه‌شكردنی قوربانیی ڕووحیی كه به ئیشۆعی مه‌سیحه‌وه لای خودا په‌سه‌ندن.
یەکەم پەترۆس 1:2-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بۆیە هەموو ڕق و هەموو فێڵ و دووڕوویی و چاوپیسی و هەموو زەمکردنێک دابکەنن. وەک ساوای تازە لەدایک بوو، ئارەزووتان لە شیری ڕۆحی پاک بێت، تاکو بەمە بۆ ڕزگاری گەشە بکەن، چونکە تامتان کردووە کە مەسیحی باڵادەست چاکە. ئەوەی ئێوە دێنە لای، بەردە زیندووەکەیە، لەلایەن خەڵکەوە ڕەتکراوەتەوە، بەڵام لەلایەن خوداوە هەڵبژێردراوە و گرانبەهایە، ئێوەش وەک بەردی زیندوو لە خانووێکی ڕۆحی بنیاد دەنرێن، بۆ کاهینیێتی پیرۆز، بۆ کردنی قوربانییە ڕۆحییە قبوڵکراوەکان بۆ خودا لە ڕێگەی عیسای مەسیحەوە،