یەکەم پەترۆس 15:1-19
یەکەم پەترۆس 15:1-19 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵكو وه‌ک ئه‌و پارسایهی كه بانگی كردوون، ئێوه‌ش له هه‌موو ڕه‌فتارێک پارسا بن، چونكه نووسراوه: “پارسا بن، چونكه من پارسام”. ئه‌گه‌ر له باوک ده‌پاڕێنه‌وه، ئه‌وه‌ی بێ جوداخوازی هه‌ر كه‌سێک به‌گوێره‌ی كرده‌وه‌كه‌ی حوكم ده‌دات، كه‌واته له كاتی نامۆییتان به ترسه‌وه بژین. ده‌زانن به شتی له‌ناوچووی وه‌ک زیو یان زێڕ قوربانیتان بۆ نه‌رداروه، له‌و ژیانه ناڕه‌وایه‌ی له باوباپیرانه‌وه بۆتان مابووه‌وه، به‌ڵكو به خوێنێكی گرانبه‌ها، خوێنی مه‌سیح، وه‌ک له به‌رخێكی بێ كه‌موكوڕی و بێ گڵاوی.
یەکەم پەترۆس 15:1-19 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵکو هەروەک ئەوەی بانگی کردوون پیرۆزە، ئێوەش لە هەموو هەڵسوکەوتێک پیرۆز بن، چونکە نووسراوە: ﴿پیرۆز بن، چونکە من پیرۆزم.﴾ لەبەر ئەوەی لە خودای باوک دەپاڕێنەوە، ئەوەی بێ لایەنگری هەرکەسێک بەگوێرەی کردەوەکەی حوکم دەدات، کەواتە لە کاتی نامۆییتاندا بە لەخواترسییەوە بژین. دەزانن بە شتی لەناوچووی وەک زێڕ و زیو نەکڕاونەتەوە، لەو ژیانە پووچەی لە باوباپیرانەوە بۆتان مابووەوە، بەڵکو بە خوێنێکی گرانبەها، خوێنی مەسیح، کە وەک بەرخێکی بێ لەکە و کەموکوڕییە.