لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم یۆحەنا 5:5-12

یەکەم یۆحەنا 5:5-12 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

كێیه‌ جیهان ده‌به‌زێنێت؟ ته‌نها ئه‌و كه‌سه‌ی باوه‌ڕی هه‌یه‌ كه‌ ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه‌. ئه‌مه‌ ئه‌وه‌یه‌ كه‌ به‌ ئاو و خوێن هاتووه‌، ئیشۆعی مه‌سیح، نه‌ک ته‌نها به‌ ئاو، به‌ڵكو به‌ ئاو و به‌ خوێن. ڕووحه‌كه‌ش گه‌واهی ده‌دات، چونكه‌ ڕووحه‌كه‌ ڕه‌وایه‌. ئه‌وانه‌ی له‌ ئاسماندا گه‌واهیی ده‌ده‌ن سێیانن: باوک و وشه‌كه‌ و ڕۆحی پارسا. ئه‌و سێیانه‌ش یه‌كێكن. ئه‌وانه‌ش كه‌ له‌ زه‌ویدا گه‌واهی ده‌ده‌ن سێیانن: ڕووح و ئاو و خوێن، ئه‌و سێیانه‌ش بۆ یه‌كێكن. ئه‌گه‌ر گه‌واهیی خه‌ڵک په‌سه‌ند بكه‌ین، ئه‌وا گه‌واهیی خودا مه‌زنتره‌، چونكه‌ ئه‌مه‌ گه‌واهیی خودایه‌ سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی. ئه‌وه‌ی باوه‌ڕ به‌ ڕۆڵه‌ی خودا بهێنێت ئه‌م گه‌واهییه‌ له‌ خۆیدا هه‌یه‌. ئه‌وه‌ی بڕوا به‌ خودا نه‌كات، خودا به‌ درۆزن داده‌نێت، چونكه‌ باوه‌ڕ به‌و گه‌واهییه‌ ناكات كه‌ خودا سه‌باره‌ت به‌ ڕۆڵه‌كه‌ی داویه‌تی. ئه‌مه‌ش گه‌واهییه‌كه‌یه‌: خودا ژیانی جاویدانی پێ داوین، ئه‌م ژیانه‌ش له‌ ڕۆڵه‌كه‌یدایه‌. ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌كه‌ی هه‌بێت ژیانی هه‌یه‌، ئه‌وه‌ی ڕۆڵه‌ی خودای نه‌بێت، ژیانی نابێت.