یەکەم یۆحەنا 20:5-21
یەکەم یۆحەنا 20:5-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
دهشزانین كهوا ڕۆڵهی خودا هات و چاوی كردینهوه تاكو ڕهوا بناسین. ئێمهش له ڕهواداین، له ڕۆڵهكهی، ئیشۆعی مهسیح. ئهو خوداوهندی ڕاستهقینه و ژیانی جاویدانیه. ڕۆڵهكان، خۆتان له بت بپارێزن. ئامین.
هاوبەشی بکە
یەکەم یۆحەنا 5 بخوێنەوەیەکەم یۆحەنا 20:5-21 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەها دەزانین کە کوڕی خودا هات و چاوی کردینەوە تاکو ئەو بناسین کە ڕاستییە. ئێمەش لەگەڵ ڕاستییەکەدا بووینەتە یەک، کە عیسای مەسیحی کوڕی خودایە. ئەو خودای ڕاستەقینە و ژیانی هەتاهەتاییە. ڕۆڵە خۆشەویستەکان، خۆتان لە بت بپارێزن.
هاوبەشی بکە
یەکەم یۆحەنا 5 بخوێنەوە