یەکەم یۆحەنا 14:5-17
یەکەم یۆحەنا 14:5-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئه‌مه‌ش ئه‌و متمانه‌یه كه به‌ومان هه‌یه: ئه‌گه‌ر به‌گوێره‌ی ویستی خۆی داوای شتێک بكه‌ین، گوێمان لێ ده‌گرێت. ئه‌گه‌ر بزانین گوێمان لێ ده‌گرێت هه‌رچییه‌ک داوا بكه‌ین، ده‌زانین ئه‌وه‌ی لێیمان داوا كردووه هه‌مانه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک براكه‌ی خۆی ببینێت گوناهێک ده‌كات ئه‌نجامه‌كه‌ی مه‌رگ نه‌بێت، پێویسته بۆی بپاڕێته‌وه، خودا‌ش ژیانی ده‌داتێ. بۆ ئه‌وانه‌ی گوناه ده‌كه‌ن به‌ره‌و مه‌رگ نییه. گوناه هه‌یه به‌ره‌و مه‌رگه، بۆ ئه‌مه ناڵێم داوا بكرێت. هه‌موو تاوانێک گوناهه، به‌ڵام گوناهیش هه‌یه به‌ره‌و مه‌رگ نییه.
یەکەم یۆحەنا 14:5-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەمەش ئەو متمانەیە کە بەومان هەیە، ئەگەر بەگوێرەی ویستی ئەو داوای هەر شتێک بکەین، گوێمان لێ دەگرێت. ئەگەر بزانین هەرچییەک داوا بکەین گوێمان لێ دەگرێت، ئەوا دەزانین ئەوەی لە ئەومان داوا کردووە هەمانە. ئەگەر کەسێک خوشک یان برایەکی لە کاتی ئەنجامدانی گوناهێکدا بینی کە بەرەو مردنی نەبات، پێویستە لەسەری لە خودا بۆی بپاڕێتەوە، خودا‌ش ژیانی دەداتێ. مەبەستم ئەوانەیە گوناه دەکەن کە بەرەو مردن نییە. گوناه هەیە بەرەو مردنە، بۆ ئەمە ناڵێم داوا بکرێت. هەموو ناڕەواییەک گوناهە بەڵام گوناهیش هەیە بەرەو مردن نییە.