یەکەم یۆحەنا 1:5-4
یەکەم یۆحەنا 1:5-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌ر كه‌سێک باوه‌ڕی هه‌بێت كه ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه، ئه‌وه له خوداوه له‌دایكبووه. هه‌ر كه‌سێک باوكه‌كه‌ی خۆشبووێ، ئه‌وه‌شی خۆشده‌وێت كه لێی له‌دایكبووه. به‌مه ده‌زانین ڕۆڵه‌كانی خودامان خۆشده‌وێت: كه خودامان خۆشبووێ و ڕاسپارده‌كانی بپارێزین. چونكه ئه‌مه خۆشویستنه بۆ خودا: ڕاسپارده‌كانی بپارێزین. ڕاسپارده‌كانیشی قورس نین. چونكه هه‌ر كه‌سێک له خوداوه له‌دایكبووبێت جیهان ده‌به‌زێنێت. ئه‌مه‌ش ئه‌و سه‌ركه‌وتنه‌یه كه جیهان ده‌به‌زێنێت: باوه‌ڕمانه.
یەکەم یۆحەنا 1:5-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەرکەسێک باوەڕی بەوە هەبێت کە عیسا مەسیحە، ئەوە لە خوداوە لەدایک بووە. هەرکەسێک باوکی خۆشبوێ، ئەوەشی خۆشدەوێت کە لێی لەدایک بووە. بەمەدا دەزانین ڕۆڵەکانی خودامان خۆشدەوێت: کە خودامان خۆشبوێت و ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنین. ئەمە خۆشەویستی خودایە، ڕاسپاردەکانی بەجێبگەیەنن، ڕاسپاردەکانیشی قورس نین، چونکە هەرکەسێک لە خوداوە لەدایک بووبێت جیهان دەبەزێنێت. ئەو سەرکەوتنەش کە جیهان دەبەزێنێت، باوەڕمانە.