یەکەم یۆحەنا 14:4-16
یەکەم یۆحەنا 14:4-16 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێمەش بینیمان و شایەتی دەدەین کە باوک کوڕی خۆی ناردووە بۆ ئەوەی ببێتە ڕزگارکەری جیهان. هەرکەسێک دانی پێدا بنێت کە عیسا کوڕی خودایە، ئەوا خودا بە یەکگرتوویی لەگەڵ ئەو کەسەدا دەژیێت، ئەویش بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژیێت. ئێمەش ئەو خۆشەویستییەی خودا کە بۆ ئێمەیە ناسیمان و باوەڕمان پێکرد. خودا خۆشەویستییە. ئەوەی لە خۆشەویستیدا دەژیێت، ئەوا بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژیێت، خوداش بە هەمان شێوە لەگەڵ ئەودا دەژیێت.
یەکەم یۆحەنا 14:4-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێمهش بینیمان و گهواهیی دهدهین، كهوا باوک ڕۆڵهی وهک ڕزگاریدهری جیهان ناردووه. ئهوهی دان بنێت كهوا ئیشۆع ڕۆڵهی خودایه، خودا لهودا جێگیر دهبێت و ئهویش له خودا. ئێمهش ئهو خۆشویستنهی خودا كه بۆ ئێمهیه ناسیمان و بڕوامان پێكرد. خودا خۆشویستنه. ئهوهی له خۆشویستندا جێگیر بێت له خودا جێگیر دهبێت و خوداش لهودایه.