لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم یۆحەنا 13:4-18

یەکەم یۆحەنا 13:4-18 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ خودا دەژین و خوداش بە یەکبوون لەگەڵ ئێمە دەژیێت: ئەو لە ڕۆحی خۆی پێداوین. ئێمەش بینیمان و شایەتی دەدەین کە باوک کوڕی خۆی ناردووە بۆ ئەوەی ببێتە ڕزگارکەری جیهان. هەرکەسێک دانی پێدا بنێت کە عیسا کوڕی خودایە، ئەوا خودا بە یەکگرتوویی لەگەڵ ئەو کەسەدا دەژیێت، ئەویش بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژیێت. ئێمەش ئەو خۆشەویستییەی خودا کە بۆ ئێمەیە ناسیمان و باوەڕمان پێکرد. خودا خۆشەویستییە. ئەوەی لە خۆشەویستیدا دەژیێت، ئەوا بە یەکگرتوویی لەگەڵ خودا دەژیێت، خوداش بە هەمان شێوە لەگەڵ ئەودا دەژیێت. بەم شێوەیە خۆشەویستی لە نێوماندا گەیشتووەتە تەواوەتی تاکو لە ڕۆژی لێپرسینەوەدا دڵنیا بین، چونکە ئێمەش لەم جیهانەدا وەک عیسا دەبین. خۆشەویستی ترسی تێدا نییە، بەڵکو خۆشەویستی تەواو ترس دەردەکاتە دەرەوە، چونکە ترس لە سزاوە دێت. ئەوەی بترسێت لە خۆشەویستیدا تەواو نەبووە.

یەکەم یۆحەنا 13:4-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌مه‌ ده‌زانین له‌ ئه‌ودا جێگیر ده‌بین و ئه‌ویش له‌ ئێمه‌: چونكه‌ ئه‌و له‌ ڕووحی خۆی پێیداوین. ئێمه‌ش بینیمان و گه‌واهیی ده‌ده‌ین، كه‌وا باوک ڕۆڵه‌ی وه‌ک ڕزگاریده‌ری جیهان ناردووه‌. ئه‌وه‌ی دان بنێت كه‌وا ئیشۆع ڕۆڵه‌ی خودایه‌، خودا له‌ودا جێگیر ده‌بێت و ئه‌ویش له‌ خودا. ئێمه‌ش ئه‌و خۆشویستنه‌ی خودا كه‌ بۆ ئێمه‌یه‌ ناسیمان و بڕوامان پێكرد. خودا خۆشویستنه‌. ئه‌وه‌ی له‌ خۆشویستندا جێگیر بێت له‌ خودا جێگیر ده‌بێت و خوداش له‌ودایه‌. به‌مه‌ خۆشویستن له‌گه‌ڵمان ته‌واو ده‌كرێت: كه‌ له‌ ڕۆژی لێپرسینه‌وه‌دا دڵنیا بین، چونكه‌ ئێمه‌ش له‌م جیهانه‌دا وه‌كو ئه‌و ده‌بین. خۆشویستن ترسی تێدا نییه‌، به‌ڵكو خۆشویستنی ته‌واو ترس ده‌رده‌كاته‌ ده‌ره‌وه‌، چونكه‌ ترس له‌ سزاوه‌ دێت. ئه‌وه‌ی بترسێت له‌ خۆشویستندا ته‌واو نه‌بووه‌.