یەکەم یۆحەنا 9:2-11
یەکەم یۆحەنا 9:2-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئهوهی وتی: له ڕووناكیدام و ڕقی له براكهی ببێتهوه، ئهوه تا ئێستا له تاریكیدایه. ئهوهی براكهی خۆشبووێ له ڕووناكیدا جێگیر دهبێت و كۆسپی تێدا نییه. بهڵام ئهوهی ڕقی له براكهی بێتهوه، ئهوا له تاریكیدایه و به تاریكیدا دهڕوات، نازانێت بۆ كوێ دهڕوات، چونكه تاریكی چاوی كوێر كردووه.
هاوبەشی بکە
یەکەم یۆحەنا 2 بخوێنەوەیەکەم یۆحەنا 9:2-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئەوەی دەڵێت: «من لە ڕووناکیدام» و ڕقی لە خوشکی یان لە براکەی دەبێتەوە، ئەوا هەتا ئێستا لە تاریکیدایە. هەرکەسێک خوشکی یان براکەی خۆشبوێ، ئەوا لە ڕووناکیدا دەژیێت و هیچ شتێکی تێدا نییە کە تووشی گوناهیان بکات. بەڵام ئەوەی ڕقی لە خوشک یان برای خۆی ببێتەوە، لە تاریکیدایە و بە تاریکیدا دەڕوات، نازانێت بۆ کوێ مل دەنێت، چونکە تاریکی چاوی کوێر کردووە.
هاوبەشی بکە
یەکەم یۆحەنا 2 بخوێنەوە