یەکەم یۆحەنا 3:2-7
یەکەم یۆحەنا 3:2-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەمەدا دەزانین کە ئەومان ناسیوە، ئەگەر کار بە ڕاسپاردەکانی بکەین. ئەوەی دەڵێت: «ناسیومە» بەڵام ڕاسپاردەکانی بەجێناگەیەنێت، ئەوا درۆزنە و ڕاستی لەودا نییە. بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی پەیامی خودا بێت، ئەوا بە ڕاستی خۆشەویستی خودا لەو کەسەدا تەواوە. بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژین: هەرکەسێک بڵێت: «من بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژیم»، ئەوا دەبێت بەو شێوەیە بژیێت کە عیسا ژیاوە. خۆشەویستان، ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ نانووسم، بەڵکو ڕاسپاردەیەکی کۆن کە هەر لە سەرەتاوە هەتانبوو. ڕاسپاردە کۆنەکە ئەو پەیامەیە کە لە سەرەتادا گوێتان لێی بوو.
یەکەم یۆحەنا 3:2-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌مه ده‌زانین ئه‌ومان ناسیوه: ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانی بپارێزین. ئه‌وه‌ی وتی: “ناسیومه” و ڕاسپارده‌كانی ناپارێزێت، ئه‌وا درۆزنه و ڕه‌وای تێدا نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وشه‌كه‌ی بپارێزێت، ئه‌وا به ڕاستی خۆشویستنی خودا له‌مه‌دا ته‌واوه. به‌مه ده‌زانین ئێمه له‌و داین: ئه‌وه‌ی وتی: له‌ودا جێگیره، ئه‌وا ده‌بێ به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و ژیاوه ئاوا بژیێت. برایان، ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ نانووسم، به‌ڵكو ڕاسپارده‌یه‌كی كۆنه، له سه‌ره‌تاوه له‌لاتان بوو. ڕاسپارده كۆنه‌كه ئه‌و وشه‌یه كه له سه‌ره‌تادا گوێتان لێی‌بوو.