یەکەم یۆحەنا 3:2-16
یەکەم یۆحەنا 3:2-16 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌مه ده‌زانین ئه‌ومان ناسیوه: ئه‌گه‌ر ڕاسپارده‌كانی بپارێزین. ئه‌وه‌ی وتی: “ناسیومه” و ڕاسپارده‌كانی ناپارێزێت، ئه‌وا درۆزنه و ڕه‌وای تێدا نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی وشه‌كه‌ی بپارێزێت، ئه‌وا به ڕاستی خۆشویستنی خودا له‌مه‌دا ته‌واوه. به‌مه ده‌زانین ئێمه له‌و داین: ئه‌وه‌ی وتی: له‌ودا جێگیره، ئه‌وا ده‌بێ به هه‌مان ئه‌و شێوه‌یه‌ی ئه‌و ژیاوه ئاوا بژیێت. برایان، ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ نانووسم، به‌ڵكو ڕاسپارده‌یه‌كی كۆنه، له سه‌ره‌تاوه له‌لاتان بوو. ڕاسپارده كۆنه‌كه ئه‌و وشه‌یه كه له سه‌ره‌تادا گوێتان لێی‌بوو. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ڕاسپارده‌یه‌كی نوێتان بۆ ده‌نووسم، ئه‌و ڕه‌وایه‌ی له ئه‌و و ئێوه‌دا هه‌یه: چونكه تاریكی به‌سه‌رچوو، وا ڕووناكییه ڕاسته‌قینه‌كه پرشنگ ده‌داته‌وه. ئه‌وه‌ی وتی: له ڕووناكیدام و ڕقی له براكه‌ی ببێته‌وه، ئه‌وه تا ئێستا له تاریكیدایه. ئه‌وه‌ی براكه‌ی خۆشبووێ له ڕووناكی‌دا جێگیر ده‌بێت و كۆسپی تێدا نییه. به‌ڵام ئه‌وه‌ی ڕقی له براكه‌ی بێته‌وه، ئه‌وا له تاریكیدایه و به تاریكی‌دا ده‌ڕوات، نازانێت بۆ كوێ ده‌ڕوات، چونكه تاریكی چاوی كوێر كردووه. بۆ ئێوه ده‌نووسم، ڕۆڵه‌كان، چونكه له‌پێناوی ناوی ئه‌و گوناهه‌كانتان به‌خشران. بۆ ئێوه ده‌نووسم، باوكه‌كان، چونكه ئه‌وه‌تان ناسیوه كه له سه‌ره‌تاوه‌یه. بۆ ئێوه ده‌نووسم، لاوه‌كان، چونكه به‌دكارتان به‌زاند. بۆ ئێوه ده‌نووسم، منداڵه‌كان، چونكه باوكتان ناسیوه. بۆ ئێوه‌م نووسی، باوكه‌كان، چونكه ئه‌وه‌تان ناسیوه كه له سه‌ره‌تاوه‌یه. بۆ ئێوه‌م نووسی، لاوه‌كان، چونكه به‌هێزن، وشه‌ی خوداتان تێدا جێگیره و به‌دكارتان به‌زاندووه. نه جیهانتان خۆش‌بووێت، نه ئه‌و شتانه‌ی له جیهاندایه. ئه‌گه‌ر یه‌كێک جیهانی خۆشبووێ، ئه‌وا خۆشویستنی باوكی تێدا نییه. چونكه هه‌موو ئه‌وه‌ی له جیهاندایه، هه‌وه‌سی جه‌سته و هه‌وه‌سی چاو و سه‌ڵته‌نه‌تی ژیانه، له باوكه‌وه نییه، به‌ڵكو له جیهانه‌وه‌یه.
یەکەم یۆحەنا 3:2-16 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەمەدا دەزانین کە ئەومان ناسیوە، ئەگەر کار بە ڕاسپاردەکانی بکەین. ئەوەی دەڵێت: «ناسیومە» بەڵام ڕاسپاردەکانی بەجێناگەیەنێت، ئەوا درۆزنە و ڕاستی لەودا نییە. بەڵام ئەوەی گوێڕایەڵی پەیامی خودا بێت، ئەوا بە ڕاستی خۆشەویستی خودا لەو کەسەدا تەواوە. بەمەدا دەزانین کە ئێمە بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژین: هەرکەسێک بڵێت: «من بە یەکبوون لەگەڵ مەسیح دەژیم»، ئەوا دەبێت بەو شێوەیە بژیێت کە عیسا ژیاوە. خۆشەویستان، ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ نانووسم، بەڵکو ڕاسپاردەیەکی کۆن کە هەر لە سەرەتاوە هەتانبوو. ڕاسپاردە کۆنەکە ئەو پەیامەیە کە لە سەرەتادا گوێتان لێی بوو. لەگەڵ ئەوەشدا ڕاسپاردەیەکی نوێتان بۆ دەنووسم، ئەو ڕاستییەی کە لە مەسیح و ئێوەدا هەیە، چونکە تاریکی بەسەردەچێت، وا ڕووناکییە ڕاستەقینەکە پڕشنگ دەداتەوە. ئەوەی دەڵێت: «من لە ڕووناکیدام» و ڕقی لە خوشکی یان لە براکەی دەبێتەوە، ئەوا هەتا ئێستا لە تاریکیدایە. هەرکەسێک خوشکی یان براکەی خۆشبوێ، ئەوا لە ڕووناکیدا دەژیێت و هیچ شتێکی تێدا نییە کە تووشی گوناهیان بکات. بەڵام ئەوەی ڕقی لە خوشک یان برای خۆی ببێتەوە، لە تاریکیدایە و بە تاریکیدا دەڕوات، نازانێت بۆ کوێ مل دەنێت، چونکە تاریکی چاوی کوێر کردووە. ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە لەبەر ناوی ئەو گوناهەکانتان بەخشرا. ئەی باوکان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە. ئەی لاوان، بۆ ئێوە دەنووسم، چونکە بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون. ئەی ڕۆڵە خۆشەویستەکان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە خودای باوک دەناسن. ئەی باوکان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە ئەوە دەناسن کە لە سەرەتاوەیە. ئەی لاوان، بۆ ئێوەم نووسی، چونکە بەهێزن، پەیامی خوداتان تێدا چەسپاوە و بەسەر شەیتاندا زاڵ بوون. نە جیهانتان خۆشبوێت، نە ئەو شتانەی لە جیهاندایە. ئەگەر یەکێک جیهانی خۆشبوێ، ئەوا خۆشەویستی باوکی تێدا نییە. لەبەر ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە جیهاندایە، ئارەزووی جەستە و ئارەزووی چاو و سەڵتەنەتی ژیانە، ئەمانەش لە باوکەوە نین، بەڵکو لە جیهانەوەن.