یەکەم یۆحەنا 18:2-23
یەکەم یۆحەنا 18:2-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ڕۆڵەکان ئەمە دوا کاتژمێرە. وەک بیستووتانە دژە مەسیح دێت، ئێستاش زۆر دژە مەسیح هاتوون، بەمەدا دەزانین دوا کاتژمێرە. ئەوان لێمان جیا بوونەوە، بەڵام بەڕاستی سەر بە ئێمە نەبوون، چونکە ئەگەر سەر بە ئێمە بوونایە، لەگەڵمان دەمانەوە، بەڵام چوون بۆ ئەوەی دەریبخەن کە کەسیان سەر بە ئێمە نین. بەڵام مەسیحی پیرۆز بە ڕۆحی خۆی دەستنیشانی کردن و هەمووتان ڕاستی دەزانن. من ئەمەتان بۆ نانووسم لەبەر ئەوەی کە ڕاستی نازانن، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕاستی دەزانن و دەشزانن کە هیچ درۆیەک لە ڕاستییەکەوە نایەت. کێ درۆزنە؟ ئەوەی نکۆڵی بکات کە عیسا مەسیحەکەیە. ئەوە دژە مەسیحە کە نکۆڵی لە باوک و کوڕەکە دەکات. هەرکەسێک نکۆڵی لە کوڕەکە بکات باوکی نابێت، ئەوەش دان بە کوڕەکەدا بنێت باوکی دەبێت.
یەکەم یۆحەنا 18:2-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ڕۆڵه‌كان، ئه‌وا دوا كاژێره. وه‌ک بیستووتانه دژه مه‌سیح دێت، ئێستاش زۆر دژه مه‌سیح هاتوون، به‌مه ده‌زانین دوا كاژێره. ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه، به‌ڵام له ئێمه نه‌بوون، چونكه ئه‌گه‌ر له ئێمه بوونایه، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه كه‌سیان له ئێمه نین. به‌ڵام ئێوه، له‌لایه‌ن پارسا‌كه‌وه ده‌ستنیشان كردنتان هه‌یه و هه‌موو شتێک ده‌زانن. بۆ ئێوه نانووسم چونكه ڕه‌وا نازانن، به‌ڵكو چونكه ده‌یزانن و هیچ درۆیه‌ک له ڕه‌واكه‌وه نییه. كێ درۆزنه؟ ئه‌وه‌ی نكۆڵی بكات كه ئیشۆع مه‌سیحه‌كه‌یه. ئه‌مه دژه مه‌سیحه، ئه‌وه‌ی نكۆڵی له باوک و ڕۆڵه ده‌كات. هه‌ر كه‌سێک نكۆڵی له ڕۆڵه بكات باوكه‌كه‌ی نابێت، ئه‌وه‌ش دان به ڕۆڵه بنێت باوكه‌كه‌شی ده‌بێت.