لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم یۆحەنا 15:2-21

یەکەم یۆحەنا 15:2-21 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

نه‌ جیهانتان خۆشبووێت، نه‌ ئه‌و شتانه‌ی له‌ جیهاندایه‌. ئه‌گه‌ر یه‌كێک جیهانی خۆشبووێ، ئه‌وا خۆشویستنی باوكی تێدا نییه‌. چونكه‌ هه‌موو ئه‌وه‌ی له‌ جیهاندایه‌، هه‌وه‌سی جه‌سته‌ و هه‌وه‌سی چاو و سه‌ڵته‌نه‌تی ژیانه‌، له‌ باوكه‌وه‌ نییه‌، به‌ڵكو له‌ جیهانه‌وه‌یه‌. جیهان و هه‌وه‌سه‌كانی به‌سه‌رده‌چن، به‌ڵام ئه‌وه‌ی به‌ خواستی خودا ده‌كات تاهه‌تایه‌ جێگیر ده‌بێت. ڕۆڵه‌كان، ئه‌وا دوا كاژێره‌. وه‌ک بیستووتانه‌ دژه‌ مه‌سیح دێت، ئێستاش زۆر دژه‌ مه‌سیح هاتوون، به‌مه‌ ده‌زانین دوا كاژێره‌. ئه‌وان لێمان جیا بوونه‌وه‌، به‌ڵام له‌ ئێمه‌ نه‌بوون، چونكه‌ ئه‌گه‌ر له‌ ئێمه‌ بوونایه‌، له‌گه‌ڵمان ده‌مانه‌وه‌، به‌ڵام تاكو ده‌ربخه‌ن كه‌ كه‌سیان له‌ ئێمه‌ نین. به‌ڵام ئێوه‌، له‌لایه‌ن پارسا‌كه‌وه‌ ده‌ستنیشان كردنتان هه‌یه‌ و هه‌موو شتێک ده‌زانن. بۆ ئێوه‌ نانووسم چونكه‌ ڕه‌وا نازانن، به‌ڵكو چونكه‌ ده‌یزانن و هیچ درۆیه‌ک له‌ ڕه‌واكه‌وه‌ نییه‌.

یەکەم یۆحەنا 15:2-21 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

نە جیهانتان خۆشبوێت، نە ئەو شتانەی لە جیهاندایە. ئەگەر یەکێک جیهانی خۆشبوێ، ئەوا خۆشەویستی باوکی تێدا نییە. لەبەر ئەوەی هەموو ئەو شتانەی لە جیهاندایە، ئارەزووی جەستە و ئارەزووی چاو و سەڵتەنەتی ژیانە، ئەمانەش لە باوکەوە نین، بەڵکو لە جیهانەوەن. جیهان و ئارەزووەکانی بەسەردەچن، بەڵام ئەوەی خواستی خودا جێبەجێ دەکات بۆ هەتاهەتایە دەژیێت. ڕۆڵەکان ئەمە دوا کاتژمێرە. وەک بیستووتانە دژە مەسیح دێت، ئێستاش زۆر دژە مەسیح هاتوون، بەمەدا دەزانین دوا کاتژمێرە. ئەوان لێمان جیا بوونەوە، بەڵام بەڕاستی سەر بە ئێمە نەبوون، چونکە ئەگەر سەر بە ئێمە بوونایە، لەگەڵمان دەمانەوە، بەڵام چوون بۆ ئەوەی دەریبخەن کە کەسیان سەر بە ئێمە نین. بەڵام مەسیحی پیرۆز بە ڕۆحی خۆی دەستنیشانی کردن و هەمووتان ڕاستی دەزانن. من ئەمەتان بۆ نانووسم لەبەر ئەوەی کە ڕاستی نازانن، بەڵکو لەبەر ئەوەی ڕاستی دەزانن و دەشزانن کە هیچ درۆیەک لە ڕاستییەکەوە نایەت.