لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم یۆحەنا 5:1-10

یەکەم یۆحەنا 5:1-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌مه‌ش ئه‌و هه‌واڵه‌یه‌ كه‌ له‌ومان بیست و پێتانی ڕاده‌گه‌یێنین: خودا ڕووناكییه‌، هیچ تاریكی تێدا نییه‌. ئه‌گه‌ر بڵێین: هاوبه‌شیمان له‌گه‌ڵیدا هه‌یه‌ و به‌ تاریكیدا بڕۆین، ئه‌وا درۆ ده‌كه‌ین و ڕه‌وا ناكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌ ڕووناكیدا بڕۆین، وه‌ک ئه‌و له‌ ڕووناكیدایه‌، ئه‌وا له‌گه‌ڵ یه‌كتری هاوبه‌شیمان هه‌یه‌ و خوێنی ئیشۆعی مه‌سیحی ڕۆڵه‌كه‌ی له‌ هه‌موو گوناهێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر بڵێین: گوناهمان نییه‌، ئه‌وا خۆمان هه‌ڵده‌خه‌ڵه‌تێنین و ڕه‌وا له‌ ئێمه‌دا نییه‌. ئه‌گه‌ر دانمان به‌ گوناهه‌كانمان نا، ئه‌وا ئه‌و سه‌رڕاست و دادپه‌روه‌ره‌، ته‌نانه‌ت له‌ گوناهه‌كانمان خۆشده‌بێت و له‌ هه‌موو تاوانێک بێگه‌ردمان ده‌كاته‌وه‌. ئه‌گه‌ر بڵێین: گوناهمان نه‌كردووه‌، ئه‌وا به‌ درۆزنی داده‌نێین و وشه‌كه‌ی له‌ ئێمه‌دا نییه‌.