یەکەم کۆرنسۆس 19:9-23
یەکەم کۆرنسۆس 19:9-23 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەرچەندە سەربەستم و سەر بە هیچ کەسێک نیم، بەڵام خۆم کردە کۆیلەی هەمووان تاکو زۆر کەس بۆ مەسیح بەدەستبهێنم. بۆ جولەکە خۆم وەک جولەکە لێکرد، تاکو جولەکە بەدەستبهێنم. بۆ ئەوانەی لەژێر سایەی شەریعەتن، خۆم وەک کەسێک لێکرد کە لەژێر سایەی شەریعەتدا بێت، هەرچەندە لەژێر سایەی شەریعەتدا نیم، تاکو ئەوانە بەدەستبهێنم کە لەژێر سایەی شەریعەتن. بۆ ئەوانەی بێ شەریعەتن، خۆم وەک بێ شەریعەت لێکرد، هەرچەندە بێ شەریعەتی خودا نیم، بەڵکو لەژێر سایەی شەریعەتی مەسیحدام، تاکو ئەوانە بەدەستبهێنم کە بێ شەریعەتن. بۆ لاوازان بوومە لاواز، تاکو لاوازەکان بەدەستبهێنم. بۆ هەمووان بوومە هەموو شتێک، تاکو بە هەر شێوەیەک بێت هەندێک ڕزگار بکەم. هەموو ئەمانە لە پێناوی پەیامی ئینجیل‌دا دەکەم، تاکو تێیدا بەشدار بم.
یەکەم کۆرنسۆس 19:9-23 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
كه سه‌باره‌ت به هه‌مووان سه‌ربه‌ستم، خۆم كرده كۆیله‌ی هه‌مووان تاكو زیاتریان ببه‌مه‌وه. بۆ جوو خۆم وه‌ك جوو لێ‌كرد، تاكو جوو ببه‌مه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی له ژێر ته‌وراتن وه‌ك له ژێر ته‌ورات، تاكو ئه‌وانه‌ی له ژێر ته‌وراتن بیانبه‌مه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن، وه‌ك بێ ته‌روات بم هه‌رچه‌نده بێ ته‌وراتی خودا نیم، به‌ڵكو له ژێر یاسای مه‌سیحدام تاكو ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن بیانبه‌مه‌وه. بۆ لاوازان بوومه لاواز، تاكو لاوازه‌كان ببه‌مه‌وه. بۆ هه‌مووان بوومه هه‌موو شتێک، تاكو به هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ڕزگار بكه‌م. هه‌موو ئه‌مانه له پێناوی ئینجیل‌دا ده‌كه‌م، تاكو تیایدا به‌شداربم.