یەکەم کۆرنسۆس 13:9-27
یەکەم کۆرنسۆس 13:9-27 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئایا نازانن ئەوانەی خزمەتی پەرستگا دەکەن لە شتەکانی پەرستگا دەخۆن، ئەوانەی خزمەتی قوربانگاش دەکەن لە قوربانگادا بەشدارن؟ بە هەمان شێوە مەسیحی خاوەن شکۆ فەرمانی داوە، ئەوانەی کە مزگێنی ڕادەگەیەنن گوزەرانیان لەسەر مزگێنییە. بەڵام هیچ یەکێک لەم مافانەم بەکارنەهێناوە. ئەوانەش نانووسم، تاکو بۆ من ئاوا بێت، چونکە مردنم باشترە لەوەی یەکێک شانازیم پووچەڵ بکاتەوە. ئەگەر مزگێنی بدەم شانازیم نییە، لەبەر ئەوەی پێویستە و خراوەتە ئەستۆم. قوڕبەسەرم ئەگەر مزگێنی نەدەم! ئەگەر خۆبەخش ئەوە بکەم، ئەوا پاداشت دەکرێم. بەڵام ئەگەر بە ناچاری بێت، ئەوا متمانەی بریکاریەتیم دراوەتێ. ئیتر پاداشتم چییە؟ ئەوەیە کاتێک مزگێنی دەدەم، بەخۆڕایی مزگێنی بدەم و داوای مافی تەواوی خۆم وەکو مزگێنیدەر نەکەم. هەرچەندە سەربەستم و سەر بە هیچ کەسێک نیم، بەڵام خۆم کردە کۆیلەی هەمووان تاکو زۆر کەس بۆ مەسیح بەدەستبهێنم. بۆ جولەکە خۆم وەک جولەکە لێکرد، تاکو جولەکە بەدەستبهێنم. بۆ ئەوانەی لەژێر سایەی شەریعەتن، خۆم وەک کەسێک لێکرد کە لەژێر سایەی شەریعەتدا بێت، هەرچەندە لەژێر سایەی شەریعەتدا نیم، تاکو ئەوانە بەدەستبهێنم کە لەژێر سایەی شەریعەتن. بۆ ئەوانەی بێ شەریعەتن، خۆم وەک بێ شەریعەت لێکرد، هەرچەندە بێ شەریعەتی خودا نیم، بەڵکو لەژێر سایەی شەریعەتی مەسیحدام، تاکو ئەوانە بەدەستبهێنم کە بێ شەریعەتن. بۆ لاوازان بوومە لاواز، تاکو لاوازەکان بەدەستبهێنم. بۆ هەمووان بوومە هەموو شتێک، تاکو بە هەر شێوەیەک بێت هەندێک ڕزگار بکەم. هەموو ئەمانە لە پێناوی پەیامی ئینجیل‌دا دەکەم، تاکو تێیدا بەشدار بم. ئایا نازانن هەموو ئەوانەی لە گۆڕەپان ڕادەکەن، هەموو ڕادەکەن، بەڵام تەنها یەکێک خەڵات دەکرێت؟ کەواتە ڕابکەن تاوەکو خەڵاتەکە بەدەستبهێنن. هەر یەکێک ململانێ بکات لە هەموو شتێک خۆ ڕادەگرێت. ئەوانە تاکو تاجێکی لەناوچوو بەدەستبهێنن، بەڵام هی ئێمە لەناو نەچووە. کەواتە ڕادەکەم نەک وەکو یەکێک ئامانجی نەبێت، بۆکسێن دەکەم نەک وەک لە هەوا بدەم. بەڵکو لەگەڵ لەشم توند دەبم و دەیکەمە کۆیلە، نەوەک لەدوای ئەوەی بۆ خەڵکی دیکە جاڕم داوە، خۆم ڕەت بکرێمەوە.
یەکەم کۆرنسۆس 13:9-27 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئایا نازانن ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی په‌رستگا ده‌كه‌ن له شته‌كانی په‌رستگا ده‌خۆن، ئه‌وانه‌ی ڕاژه‌ی قوربانگاش ده‌كه‌ن له قوربانگادا به‌شدارن؟ ئاواش په‌روه‌ردگار فه‌رمانی داوه: ئه‌وانه‌ی ئینجیل ڕاده‌گه‌یێنن گوزه‌رانیان له ئینجیله. به‌ڵام من شتێكم له‌مه به‌كارنه‌هێناوه. ئه‌مانه‌ش نانووسم، تاكو بۆ من ئاوا بێت، چونكه مه‌رگم باشتره له‌وه‌ی یه‌كێك شانازیم پووچه‌ڵ بكاته‌وه. چونكه ئه‌گه‌ر موژده بده‌م شانازیم نییه، چونكه پێویسته و خراوه‌ته ئه‌ستۆم. وه‌ی به‌حاڵم ئه‌گه‌ر موژده نه‌ده‌م! چونكه ئه‌گه‌ر خۆبه‌خش ئه‌وه بكه‌م، ئه‌وا پاداشت ده‌كرێم. به‌ڵام ئه‌گه‌ر به ناچاری بێت، ئه‌وا متمانه‌ی بریكاریه‌تیم دراوه‌تێ. ئیتر پاداشتم چییه؟ ئه‌وه‌یه كاتێ موژده ده‌ده‌م، به‌خۆڕایی موژده‌ی ئینجیلتان پێ ده‌به‌خشم، ته‌نانه‌ت له ئینجیل‌دا مافی خۆم به‌كارنه‌هێنا. كه سه‌باره‌ت به هه‌مووان سه‌ربه‌ستم، خۆم كرده كۆیله‌ی هه‌مووان تاكو زیاتریان ببه‌مه‌وه. بۆ جوو خۆم وه‌ك جوو لێ‌كرد، تاكو جوو ببه‌مه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی له ژێر ته‌وراتن وه‌ك له ژێر ته‌ورات، تاكو ئه‌وانه‌ی له ژێر ته‌وراتن بیانبه‌مه‌وه. بۆ ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن، وه‌ك بێ ته‌روات بم هه‌رچه‌نده بێ ته‌وراتی خودا نیم، به‌ڵكو له ژێر یاسای مه‌سیحدام تاكو ئه‌وانه‌ی بێ ته‌وراتن بیانبه‌مه‌وه. بۆ لاوازان بوومه لاواز، تاكو لاوازه‌كان ببه‌مه‌وه. بۆ هه‌مووان بوومه هه‌موو شتێک، تاكو به هه‌ر شێوه‌یه‌ك هه‌ندێك ڕزگار بكه‌م. هه‌موو ئه‌مانه له پێناوی ئینجیل‌دا ده‌كه‌م، تاكو تیایدا به‌شداربم. ئایا نازانن هه‌موو ئه‌وانه‌ی له گۆڕه‌پان ڕاده‌كه‌ن، هه‌موو ڕاده‌كه‌ن، به‌ڵام ته‌نها یه‌كێك خه‌ڵات ده‌كرێت؟ كه‌واته ڕابكه‌ن تاكو به ده‌ستی بهێنن. هه‌ر یه‌كێك ململانێ بكات له هه‌موو شتێك خۆ ڕاده‌گرێت. ئه‌وانه تاكو تاجێكی له‌ناوچوو به‌ده‌ست بهێنن، به‌ڵام هی ئێمه له‌ناو نه‌چووه. كه‌واته ڕاده‌كه‌م نه‌ك وه‌ك یه‌كێك ئامانجی نه‌بێت، بۆكسێن ده‌كه‌م نه‌ك وه‌ك له هه‌وا بده‌م. به‌ڵكو له‌گه‌ڵ له‌شم توند ده‌بم و ده‌یكه‌مه كۆیله، نه‌وه‌ك دوای ئه‌وه‌ی بۆ خه‌ڵكی دیكه موژده‌م داوه، خۆم ڕه‌ت بكرێمه‌وه.