یەکەم کۆرنسۆس 9:8-13
یەکەم کۆرنسۆس 9:8-13 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام وریابن سه‌ربه‌ستیتان نه‌بێته كۆسپ بۆ لاوازه‌كان. چونكه ئه‌ی خاوه‌ن زانیاری، ئه‌گه‌ر یه‌كێك تۆی بینی له په‌رستگای بت ده‌خۆیت، ئایا ویژدانه‌كه‌ی كه لاوازه هاننادرێت تاكو له قوربانی بته‌كان بخوات؟ جا به‌هۆی زانینت ئه‌و برایه‌ی لاوازه، كه مه‌سیح له پێناوی مرد، له‌ناوده‌چێت. ئاواش گوناه له دژی برایان ده‌كه‌ن و ویژدانی لاوازیان بریندار ده‌كه‌ن، گوناه له دژی مه‌سیح ده‌كه‌ن. بۆیه، ئه‌گه‌ر خۆراك ساتمه به براكه‌م بكات، ئه‌وا تاهه‌تایه گۆشت ناخۆم، نه‌وه‌ك ساتمه به براكه‌م بكه‌م.
یەکەم کۆرنسۆس 9:8-13 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام وریابن سەربەستیتان نەبێتە کۆسپ بۆ لاوازەکان. ئەی خاوەن زانیاری، ئەگەر یەکێک تۆی بینی لە پەرستگای بت دەخۆیت، ئایا ویژدانەکەی کە لاوازە هاننادرێت تاکو لە قوربانی بتەکان بخوات؟ جا بەهۆی زانیاریتەوە، ئەو خوشک یان برا لاوازەت لەناودەچێت، کە مەسیح لە پێناویدا مرد. ئاواش گوناه لە دژیان دەکەن و ویژدانی لاوازیان بریندار دەکەن، گوناه لە دژی مەسیح دەکەن. لەبەر ئەوە، ئەگەر خۆراک ببێتە هۆکاری کەوتنی خوشک و براکەم، ئەوا هەرگیز گۆشت ناخۆم تاکو نەبم بە کۆسپ بۆیان.