یەکەم کۆرنسۆس 4:8-6
یەکەم کۆرنسۆس 4:8-6 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جا سه‌باره‌ت به خواردنی قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین بت له جیهاندا نییه و هیچ خوداوه‌ندیه‌ك نییه جگه له یه‌كێک. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌بن پێیان بووترێت خوداوه‌ند، ئه‌گه‌ر له ئاسمان بێت یان له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ك زۆر خوداوه‌ند و زۆر په‌روه‌ردگار هه‌یه به‌ڵام ئێمه ته‌نها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه: باوک، كه هه‌موو شتێك له‌وه‌وه‌یه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وین. ته‌نها یه‌ك په‌روه‌ردگاریش هه‌یه: ئیشۆعی مه‌سیح، كه هه‌موو شتێك به ئه‌وه و ئێمه‌ش به ئه‌وین.
یەکەم کۆرنسۆس 4:8-6 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جا سەبارەت بە خواردنی قوربانیی بتەکان، دەزانین کە بت لە جیهاندا هیچ نییە و تەنها یەک خودا هەیە. ئەگەر هەندێک هەبن پێیان بگوترێت «خودا» لە ئاسمان بێت یان لەسەر زەوی، هەروەک زۆر «خوداوەند» و زۆر «گەورە» هەیە، بەڵام بۆ ئێمە تەنها یەک خودا هەیە، ئەویش ئەو باوکەیە کە هەموو شتێک لەوەوەیە و ئێمەش بۆ ئەو دەژین، هەروەها تەنها یەک گەورەش هەیە، عیسای مەسیحە، هەموو شتێک بەهۆی ئەوەوەیە و ئێمەش بەهۆی ئەوەوە دەژین.