یەکەم کۆرنسۆس 1:8-11
یەکەم کۆرنسۆس 1:8-11 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
سەبارەت بە قوربانیی بتەکان، دەزانین کە «هەموومان زانیاریمان هەیە.» زانیاری دەبێتە هۆی لووتبەرزی، بەڵام خۆشەویستی بنیاد دەنێت. ئەگەر کەسێک پێی وابوو کە شتێک دەزانێت، ئەوا هێشتا بەو شێوەیە نایزانێت کە دەبێت بیزانێت. بەڵام ئەگەر کەسێک خودای خۆشبوێ، ئەوا لەلای خودا ناسراوە. جا سەبارەت بە خواردنی قوربانیی بتەکان، دەزانین کە بت لە جیهاندا هیچ نییە و تەنها یەک خودا هەیە. ئەگەر هەندێک هەبن پێیان بگوترێت «خودا» لە ئاسمان بێت یان لەسەر زەوی، هەروەک زۆر «خوداوەند» و زۆر «گەورە» هەیە، بەڵام بۆ ئێمە تەنها یەک خودا هەیە، ئەویش ئەو باوکەیە کە هەموو شتێک لەوەوەیە و ئێمەش بۆ ئەو دەژین، هەروەها تەنها یەک گەورەش هەیە، عیسای مەسیحە، هەموو شتێک بەهۆی ئەوەوەیە و ئێمەش بەهۆی ئەوەوە دەژین. بەڵام هەموو خەڵک ئەمە نازانن، چونکە هەندێکیان هەتا ئێستا خوویان بە بت گرتووە و ئەوەی دەیخۆن وەک بڵێی قوربانی بتە، ویژدانیان گڵاو دەبێت، چونکە لاوازە. بەڵام خواردن لە خودا نزیکمان ناکاتەوە، ئەگەر نەیخۆین کەم ناکەین و ئەگەر خواردیشمان زیاد ناکەین. بەڵام وریابن سەربەستیتان نەبێتە کۆسپ بۆ لاوازەکان. ئەی خاوەن زانیاری، ئەگەر یەکێک تۆی بینی لە پەرستگای بت دەخۆیت، ئایا ویژدانەکەی کە لاوازە هاننادرێت تاکو لە قوربانی بتەکان بخوات؟ جا بەهۆی زانیاریتەوە، ئەو خوشک یان برا لاوازەت لەناودەچێت، کە مەسیح لە پێناویدا مرد.
یەکەم کۆرنسۆس 1:8-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
سه‌باره‌ت به قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین كه هه‌موومان زانیاریمان هه‌یه. زانین لووتبه‌رز ده‌كات، به‌ڵام خۆشویستن بنیاد ده‌نێت. ئه‌گه‌ر یه‌كێك وایزانی شتێك ده‌زانێت، ئه‌وا هێشتا نازانێ وه‌ك پێویسته بزانێت! به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك خودای خۆشبووێ، ئه‌وا له‌لای ناسراوه. جا سه‌باره‌ت به خواردنی قوربانیی بته‌كان: ده‌زانین بت له جیهاندا نییه و هیچ خوداوه‌ندیه‌ك نییه جگه له یه‌كێک. چونكه ئه‌گه‌ر هه‌ندێك هه‌بن پێیان بووترێت خوداوه‌ند، ئه‌گه‌ر له ئاسمان بێت یان له‌سه‌ر زه‌وی، وه‌ك زۆر خوداوه‌ند و زۆر په‌روه‌ردگار هه‌یه به‌ڵام ئێمه ته‌نها یه‌ك خوداوه‌ندمان هه‌یه: باوک، كه هه‌موو شتێك له‌وه‌وه‌یه و ئێمه‌ش بۆ ئه‌وین. ته‌نها یه‌ك په‌روه‌ردگاریش هه‌یه: ئیشۆعی مه‌سیح، كه هه‌موو شتێك به ئه‌وه و ئێمه‌ش به ئه‌وین. به‌ڵام هه‌موو خه‌ڵك ئه‌مه نازانن. چونكه هه‌ندێكیان تا ئێستا خوویان به بت گرتووه و ئه‌وه‌ی ده‌یخۆن وه‌ك بڵێی قوربانیی بته، جا ویژدانیان كه لاوازه گڵاو ده‌بێت. به‌ڵام خواردن له خودا نزیكمان ناكاته‌وه، چونكه ئه‌گه‌ر نه‌یخۆین كه‌م ناكه‌ین و ئه‌گه‌ر خواردیشمان زیاد ناكه‌ین. به‌ڵام وریابن سه‌ربه‌ستیتان نه‌بێته كۆسپ بۆ لاوازه‌كان. چونكه ئه‌ی خاوه‌ن زانیاری، ئه‌گه‌ر یه‌كێك تۆی بینی له په‌رستگای بت ده‌خۆیت، ئایا ویژدانه‌كه‌ی كه لاوازه هاننادرێت تاكو له قوربانی بته‌كان بخوات؟ جا به‌هۆی زانینت ئه‌و برایه‌ی لاوازه، كه مه‌سیح له پێناوی مرد، له‌ناوده‌چێت.