یەکەم کۆرنسۆس 2:7-5
یەکەم کۆرنسۆس 2:7-5 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌ڵام له‌به‌ر داوێنپیسی، با هه‌ر پیاوێك ژنی خۆی هه‌بێت و هه‌ر ژنێك مێردی خۆی هه‌بێت. مێرد له‌سه‌ریه‌تی ئه‌ركی مافی ژنه‌كه‌ی به‌جێ بگه‌یه‌نێت، هه‌روه‌ها ژنیش بۆ مێرد. ژن ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر له‌شی خۆیدا نییه، به‌ڵكو بۆ مێرده، مێردیش ده‌سه‌ڵاتی به‌سه‌ر له‌شی خۆیدا نییه، به‌ڵكو بۆ ژنه. خۆتان له یه‌كتری بێبه‌ش مه‌كه‌ن، مه‌گه‌ر به ڕێككه‌وتن بۆ ماوه‌یه‌ك تاكو بۆ ڕۆژوو و نوێژ ده‌ستبه‌تاڵ بن، دواتر له‌گه‌ڵ یه‌كتری جووت بنه‌وه، نه‌وه‌ك به‌هۆی خۆڕانه‌گرتنتانه‌وه شه‌یتان تاقیتان بكاته‌وه.
یەکەم کۆرنسۆس 2:7-5 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەڵام لەبەر زۆریی داوێنپیسی، با هەر پیاوێک ژنی خۆی هەبێت و هەر ژنێک مێردی خۆی هەبێت. مێرد لەسەریەتی ئەرکی سەرشانی بۆ ژنەکەی بەجێبگەیەنێت، هەروەها ژنیش بۆ مێرد. ژن دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی مێردەکەیەتی. هەروەها مێردیش دەسەڵاتی بەسەر لەشی خۆیدا نییە، بەڵکو هی ژنەکەیەتی. خۆتان لە یەکتری بێبەش مەکەن، مەگەر بە ڕێککەوتن بۆ ماوەیەک تاکو بۆ نوێژکردن دەست بەتاڵ بن و دواتر بگەڕێنەوە بۆ ژیانی ئاسایی ژن و مێردایەتی، نەوەک بەهۆی بەسەرخۆدا زاڵنەبوونتانەوە شەیتان تاقیتان بکاتەوە.