لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم کۆرنسۆس 12:7-24

یەکەم کۆرنسۆس 12:7-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

ئه‌وانی دیكه‌، من پێیان ده‌ڵێم نه‌ك په‌روه‌ردگار: ئه‌گه‌ر برایه‌ك ژنێكی بێباوه‌ڕی هه‌بوو، ژنه‌كه‌ش ڕازی بوو له‌گه‌ڵیدا بژیێت، با لێی جیا نه‌بێته‌وه‌. ئه‌گه‌ر ژنیش مێردێكی بێباوه‌ڕی هه‌بوو، مێرده‌كه‌ ڕازی بوو له‌گه‌ڵیدا بژیێت، با لێی جیا نه‌بێته‌وه‌. چونكه‌ مێرده‌ بێباوه‌ڕه‌كه‌ له‌ ژندا پارسایه‌ و ژنی بێباوه‌ڕ له‌ پیاودا پارسایه‌، ئه‌گینا منداڵتان گڵاون، به‌ڵام ئێستا پارسا‌ن. به‌ڵام ئه‌گه‌ر بێباوه‌ڕه‌كه‌ خۆی جیا كرده‌وه‌، با جیا بێته‌وه‌. له‌ باری ئاوادا براكه‌ یان خوشكه‌كه‌ نه‌به‌ستراوه‌ته‌وه‌، به‌ڵكو خودا بۆ ئاشتی بانگی كردووین. چونكه‌ ئه‌ی ژن، چۆن ده‌زانی ئاخۆ مێرده‌كه‌ت ڕزگاری ده‌بێت؟ یان ئه‌ی مێرد، چۆن ده‌زانی ئاخۆ ژنه‌كه‌ت ڕزگاری ده‌بێت؟ له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا، با هه‌ر یه‌كێك به‌ پێی به‌شكردنی په‌روه‌ردگار، وه‌ك خودا بانگی كردووه‌، ئاوا بگوزه‌رێنێت. منیش له‌ هه‌موو وارگه‌كان ئاوا فه‌رمان ده‌ده‌م. ئه‌وه‌ی به‌ خروسه‌بڕاوی بانگكراوه‌، با نه‌بێته‌وه‌ خروسه‌نه‌بڕاو. ئه‌وه‌ش به‌ خروسه‌نه‌بڕاوی بانگكراوه‌، با خروسه‌بڕان نه‌كات. خروسه‌بڕان هیچ نییه‌، خروسه‌ نه‌بڕینیش هیچ نییه‌، به‌ڵكو پاراستنی ڕاسپارده‌كانی خودا. با هه‌ر یه‌كێك له‌و بانگه‌وازییه‌دا بمێنێته‌وه‌ كه‌ تیایدابووه‌ كاتێ خودا بانگی كردووه‌. ئه‌گه‌ر به‌ كۆیله‌یی بانگكرایت؟ گوێی مه‌ده‌رێ. به‌ڵام ئه‌گه‌ر توانیت ئازاد بیت، بیكه‌. چونكه‌ ئه‌وه‌ی كۆیله‌ بووه‌ و له‌ په‌روه‌ردگار بانگكراوه‌، ده‌بێته‌ ئازادی په‌روه‌ردگار. هه‌روه‌ها ئه‌وه‌ی ئازاد بووه‌ و بانگكراوه‌ ده‌بێته‌ كۆیله‌ی مه‌سیح. چونكه‌ ئێوه‌ به‌ نرخێك كڕاون، مه‌بنه‌ كۆیله‌ی خه‌ڵک. برایان، هه‌ر یه‌كێك له‌ چیدا بانگكراوه‌، با له‌گه‌ڵ خودا له‌مه‌دا بمێنێته‌وه‌.

یەکەم کۆرنسۆس 12:7-24 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

ئەوانی دیکە من پێیان دەڵێم نەک مەسیحی باڵادەست: ئەگەر برایەک ژنێکی بێباوەڕی هەبوو، ژنەش ڕازی بوو لەگەڵیدا بژیێت، با تەڵاقی نەدات. ئەگەر ژنێک مێردێکی بێباوەڕی هەبوو، مێردەکە ڕازی بوو لەگەڵیدا بژیێت، با ژنەکە لێی جیا نەبێتەوە، چونکە مێردە بێباوەڕەکە لە ژندا پیرۆزکراوە و ژنی بێباوەڕ لە پیاودا پیرۆزکراوە، ئەگینا منداڵتان گڵاوە، بەڵام ئێستا پیرۆزە. بەڵام ئەگەر بێباوەڕەکە خۆی جیا کردەوە، با جیا بێتەوە. لە باری ئاوادا براکە یان خوشکەکە نەبەستراوەتەوە، بەڵکو خودا بۆ ئاشتی بانگی کردووین، چونکە ئەی ژن، چۆن دەزانی ئاخۆ مێردەکەت ڕزگار دەکەیت؟ یان ئەی مێرد، چۆن دەزانی ئاخۆ ژنەکەت ڕزگار دەکەیت؟ لەگەڵ ئەوەشدا، با هەر یەکێک بەپێی ئەو بەشەی مەسیحی خاوەن شکۆ پێیداوە و بەو شێوەیەی کە خودا بانگی کردووە بژیێت، لە هەموو کڵێساکان ئاوا فەرمان دەدەم. ئەوەی بە خەتەنەکراوی بانگکراوە، با نەبێتەوە خەتەنەنەکراو. ئەوەش بە خەتەنەنەکراوی بانگکراوە، با خەتەنە نەکات. خەتەنەکردن هیچ نییە، خەتەنەنەکردنیش هیچ نییە، بەڵکو جێبەجێکردنی ڕاسپاردەکانی خودا گرنگە. با هەر یەکێک لەو بارودۆخەدا بمێنێتەوە کە تێیدا بووە کاتێک خودا بانگی کردووە. ئایا بە کۆیلەیی بانگکرایت؟ گوێی مەدەرێ. بەڵام ئەگەر توانیت ئازاد بیت، بیکە، چونکە ئەوەی کۆیلە بووە کاتێک یەزدان بانگی کردووە ئەوە دەبێتە ئازادکراوی یەزدان. بە هەمان شێوە ئەوەشی ‏کە ئازاد بووە، کاتێک بانگکراوە ئەوە دەبێتە کۆیلەی مەسیح. ئێوە بە نرخێک کڕاون، مەبنە کۆیلەی خەڵک. خوشکان، برایان، با هەرکەسێک بەو شێوەیە لەگەڵ خودا بمێنێتەوە کە تێیدا بووە لەو کاتەی بانگکراوە.