یەکەم کۆرنسۆس 7:6-11
یەکەم کۆرنسۆس 7:6-11 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێستا شوره‌ییه بۆتان له‌نێوانتاندا سكاڵاكاری هه‌بێت. باشتر نه‌بوو سته‌ملێكراو بن؟ باشتر نه‌بوو فێڵلێكراو بن؟ به‌ڵام ئێوه سته‌مكاری ده‌كه‌ن و فێڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه‌ش له برایان! ئایا نازانن كه سته‌مكاران نابنه میراتگری پاشایه‌تیی خودا؟ هه‌ڵمه‌خه‌ڵه‌تێن: نه داوێنپیس و نه بتپه‌رست و نه مێباز و نه به‌دڕه‌وشت و نه نێرباز، نه دز و نه چڵێس و نه سه‌رخۆش و نه جنێوده‌ر و نه تاڵانكه‌ر نابنه میراتگری پاشایه‌تیی خودا. جا هه‌ندێكتان ئاوا بوون. به‌ڵام شۆرانه‌وه، به‌ڵكو پارساكران، به‌ڵكو بێ‌تاوان كران به ناوی ئیشۆعی مه‌سیحی په‌روه‌ردگار و ڕووحی خوداوه‌ندمان.
یەکەم کۆرنسۆس 7:6-11 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە ڕاستیدا شورەییە بۆتان لەنێوتاندا سکاڵا لە یەکتر بکەن. باشتر نەبوو زۆرلێکراو بن؟ باشتر نەبوو فێڵلێکراو بن؟ بەڵام ئێوە زۆرداری و فێڵ دەکەن، تەنانەت لە خوشک و برایانیشتان! ئایا ئێوە نازانن کە زۆرداران نابنە میراتگری شانشینی خودا؟ هەڵمەخەڵەتێن. نە بەڕەڵا و نە بتپەرست، نە داوێنپیس و نە هاوڕەگەزباز، نە دز و نە چاوچنۆک، نە سەرخۆش و نە جنێوفرۆش و نە تاڵانکەر، نابنە میراتگری شانشینی خودا. جا هەندێکتان بەم شێوەیە بوون. بەڵام شۆرانەوە و پیرۆز کران و بێ‌تاوان کران بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ و ڕۆحی خودامان.