لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم کۆرنسۆس 13:6-18

یەکەم کۆرنسۆس 13:6-18 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

خواردن بۆ ورگه‌ و ورگیش بۆ خواردن، خوداش ئه‌م و ئه‌و له‌ناوده‌بات. به‌ڵام له‌ش بۆ داوێنپیسی نییه‌، به‌ڵكو بۆ په‌روه‌ردگاره‌، په‌روه‌ردگاریش بۆ له‌شه‌. خوداش په‌روه‌ردگاری هه‌ستانده‌وه‌ و به‌ هێزی خۆی ئێمه‌ش هه‌ڵده‌ستێنێته‌وه‌. ئایا نازانن له‌شتان ئه‌ندامی مه‌سیحه‌؟ ئایا ئه‌ندامی مه‌سیح بكه‌مه‌ ئه‌ندامی داوێنپیسێک؟ حاشا! یاخود نازانن ئه‌وه‌ی خۆی به‌ داوێنپیسێك لكاندووه‌، له‌گه‌ڵی بووه‌ته‌ یه‌ك له‌ش؟ چونكه‌ ده‌فه‌رمووێ: {هه‌ردووكیان ده‌بنه‌ یه‌ك جه‌سته‌} . به‌ڵام ئه‌وه‌ی خۆی به‌ په‌روه‌ردگاره‌وه‌ ده‌لكێنێت، ئه‌وا بوونه‌ به‌ یه‌ك ڕووح. له‌ داوێنپیسی هه‌ڵبێن. هه‌ر گوناهێك مرۆڤ بیكات، له‌ ده‌ره‌وه‌ی له‌شه‌، به‌ڵام ئه‌وه‌ی داوێنپیسی ده‌كات ئه‌وا دژی له‌شی خۆی گوناه‌ ده‌كات.