یەکەم کۆرنسۆس 1:5-7
یەکەم کۆرنسۆس 1:5-7 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
له‌نێوانتاندا داوێنپیسی ده‌بیسترێت! داوێنپیسییه‌ك كه له‌نێو نه‌ته‌وه‌كانیشدا نییه: پیاو له‌گه‌ڵ باوه‌ژنی ده‌ژیێت! ئێوه‌ش لووتبه‌رز بوونه! باشتر نه‌بوو ماته‌مدار بن، تاكو ئه‌وه‌ی ئه‌م كاره‌ی كردووه له‌نێوانتاندا لابدرێت؟ هه‌رچه‌نده به له‌ش له‌لاتان نیم، به‌ڵام به ڕووح ئاماده‌م، وا ئه‌و كه‌سه‌م حوكم داوه كه ئه‌مه‌ی كردووه، وه‌ك ئاماده‌بم، به ناوی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح، ئێوه و ڕووحی من له‌گه‌ڵ هێزی په‌روه‌ردگارمان ئیشۆعی مه‌سیح كۆده‌بنه‌وه، كه‌سی ئاوا بۆ له‌ناوچوونی جه‌سته بدرێته ده‌ستی شه‌یتان، تاكو له ڕۆژی ئیشۆعی په‌روه‌ردگار ڕووح ڕزگاری بێت. له‌خۆباییتان باش نییه. ئایا نازانن هه‌ویرترشێكی بچووك هه‌موو هه‌ویره‌كه هه‌ڵدێنێت؟ كه‌واته خۆتان له هه‌ویرترشی كۆن پاكبكه‌نه‌وه، تاكو ببنه هه‌ویرێكی نوێ وه‌ك ئێوه فه‌تیره‌ن. چونكه مه‌سیحی قوربانیی په‌سخه‌مان له‌پێناوی ئێمه سه‌ربڕا.
یەکەم کۆرنسۆس 1:5-7 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
لە ڕاستیدا دەنگۆی ئەوە هەیە کە داوێنپیسی لەنێو ئێوەدا هەیە، جۆرە داوێنپیسییەک کە لەنێو بتپەرستەکانیشدا نییە: پیاو لەگەڵ باوەژنی دەژیێت! ئێوەش لووتبەرزن! باشتر نەبوو ماتەمدار بن و ئەو کەسەش کە ئەم کارەی کردووە لە خۆتانی دووربخەنەوە؟ هەرچەندە بە جەستە لەلاتان نیم، بەڵام بە ڕۆح ئامادەم. وا ئەو کەسەم حوکم داوە کە ئەمەی کردووە، وەک ئەوەی لەوێ ئامادەبووبم: بە ناوی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆ، ئێوە و ڕۆحی من لەگەڵ هێزی مەسیح کۆدەبنەوە، ئەم کەسە دەبێت بدرێتە دەست شەیتان تاکو سروشتی دنیایی بفەوتێنێت، بۆ ئەوەی ڕۆحەکەی لە ڕۆژی یەزداندا ڕزگاری بێت. شانازیکردنتان باش نییە. ئایا نازانن هەویرترشێکی بچووک هەموو هەویرەکە هەڵدێنێت؟ خۆتان لە هەویرترشی کۆن پاک بکەنەوە، تاکو ببنە هەویرێکی نوێ، چونکە ئێوە بەڕاستی فەتیرەن. لەبەر ئەوەی مەسیحی بەرخی پەسخەمان سەربڕدرا.