یەکەم کۆرنسۆس 15:4-17
یەکەم کۆرنسۆس 15:4-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
تەنانەت ئەگەر دە هەزار کەس لەنێو باوەڕداران سەرپەرشتیارتان بن، بەڵام چەندین باوکتان نییە، چونکە لە ڕێگەی پەیامی ئینجیلەوە من بووم بە باوکتان، لە ئەنجامدانی ئەو کارەی کە عیسای مەسیح کردی. جا تکاتان لێ دەکەم، لاسایی من بکەنەوە. لەبەر ئەم هۆیە تیمۆساوسم نارد بۆ لاتان، کە کوڕی خۆشەویستمە و دڵسۆزە بۆ یەزدان. تیمۆساوس ئەو ڕێگایەتان بەبیر دەهێنێتەوە کە من بە یەکبوون لەگەڵ عیسای مەسیح پەیڕەوی دەکەم، هەروەک لە هەموو شوێن و کڵێسایەک خەڵکی فێر دەکەم.
یەکەم کۆرنسۆس 15:4-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه هه‌رچه‌نده ده‌یان هه‌زار ڕابه‌رتان له مه‌سیحدا هه‌بێ، به‌ڵام باوكان زۆر نین. چونكه به‌هۆی ئینجیل له ئیشۆعی مه‌سیحدا بوومه باوكتان. جا تكاتان لێ ده‌كه‌م، لاسایی من بكه‌نه‌وه. بۆیه تیماتیئوسم بۆ ناردن، كه‌وا ڕۆڵه‌ی خۆشه‌ویست و دڵسۆزمه له په‌روه‌ردگار، ئه‌و ڕێگاكانی منتان له ئیشۆعی مه‌سیحدا بیر ده‌خاته‌وه، وه‌ك له هه‌ر شوێنێك و له هه‌موو وارگه‌یه‌ك فێرده‌كه‌م.