یەکەم کۆرنسۆس 11:3-14
یەکەم کۆرنسۆس 11:3-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه كه‌س ناتوانێت بناغه‌یه‌كی دیكه دابنێت له پاڵ ئه‌وه‌ی دانراوه، كه ئیشۆعی مه‌سیحه. به‌ڵام ئه‌گه‌ر یه‌كێك له‌سه‌ر ئه‌و بناغه‌یه زێڕ، زیو، به‌ردی گرانبه‌ها، دار، پووش یان كا، بنیاد بنێت، ئه‌وا كاری هه‌ر یه‌كێك ده‌رده‌كه‌وێت، چونكه ڕۆژ ئاشكرای ده‌كات، چونكه به ئاگر ئاشكرا ده‌كرێت و ئاگر تاقی ده‌كاته‌وه كه كاری هه‌ر یه‌كێك چۆنه. ئه‌گه‌ر كاری یه‌كێك بمێنێته‌وه كه له‌سه‌ری بنیادی ناوه، ئه‌وا پاداشت وه‌رده‌گرێت.
یەکەم کۆرنسۆس 11:3-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
کەس ناتوانێت بناغەیەکی دیکە دابنێت لە پاڵ ئەوەی دانراوە، کە عیسای مەسیحە. بەڵام ئەگەر هەرکەسێک لەسەر ئەو بناغەیە بە زێڕ، زیو، بەردی گرانبەها، دار، پووش یان کا، بنیاد بنێت، کارەکەی دەردەکەوێت، چونکە ڕۆژی لێپرسینەوە ئاشکرای دەکات، لەبەر ئەوەی بە ئاگر ئاشکرا دەکرێت و ئاگر چۆنیەتی کاری هەرکەسێک دەردەخات. ئەگەر کاری یەکێک بمێنێتەوە کە لەسەری بنیادی ناوە، ئەوا پاداشت وەردەگرێت.