یەکەم کۆرنسۆس 1:3-4
یەکەم کۆرنسۆس 1:3-4 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
برایان، من نه‌متوانی وه‌ك بۆ ڕووحییانی قسه‌تان بۆ بكه‌م، به‌ڵكو وه‌ك بۆ جه‌سته‌ییه‌كان، وه‌ك بۆ ساوایان له مه‌سیحدا. شیرم ده‌رخوارد دان نه‌ك خواردن، چونكه هێشتا تواناتان نه‌بوو، به‌ڵكو ئێستاش تواناتان نییه. چونكه هێشتا جه‌سته‌یین. چونكه كه ئیره‌یی و ناكۆكی و دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌بێت، ئایا جه‌سته‌یی نین و ته‌نها وه‌ك ئاده‌میزاد ناژین؟ چونكه كاتێ یه‌كێك ده‌ڵێت: “من هی پۆڵۆسم” ئه‌وی دیكه: “من هی ئه‌پۆلۆسم” ئایا هێشتا جه‌سته‌یی نین؟
یەکەم کۆرنسۆس 1:3-4 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
خوشکان، برایان، کاتێک من قسەم لەگەڵ کردن، نەمتوانی ئێوە وەک ئەوانە دابنێم کە بە ڕێنمایی ڕۆحی پیرۆز دەژین، بەڵکو وەک ئەوانەی کە هێشتا دنیایین، هەروەک منداڵی ساوا بن لە خانەوادەی مەسیحدا. شیرم پێداون نەک خواردن، چونکە هێشتا نەتاندەتوانی، ئێستاش ناتوانن. ئێوە هێشتا دنیایین. کە ئیرەیی و ناکۆکی لەنێوانتاندا هەبێت، ئایا دنیایی نین و تەنها وەک مرۆڤ ناژین؟ چونکە کاتێک یەکێک دەڵێت: «من هی پۆڵسم»، ئەوی دیکە: «من هی ئەپۆلۆسم»، ئایا وەک خەڵکی دیکە نین؟