یەکەم کۆرنسۆس 6:2-8
یەکەم کۆرنسۆس 6:2-8 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێمه له‌نێو پێگه‌یشتووان به دانایی ده‌دوێین، به‌ڵام داناییه‌ك نه له‌م ڕۆژگاره‌یه و نه له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌یه، كه له‌ناوده‌چن. به‌ڵكو باسی دانایی خودا ده‌كه‌ین كه نهێنییه: دانایی شاراوه، ئه‌وه‌ی خودا له‌پێش ڕۆژگاره‌وه بۆ شكۆی ئێمه‌ی داناوه. هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌م ڕۆژگاره نه‌یانده‌زانی، چونكه ئه‌گه‌ر بیانزانایه، په‌روه‌ردگاری شكۆمه‌ندیان له‌خاچ نه‌ده‌دا.
هاوبەشی بکە
یەکەم کۆرنسۆس 2 بخوێنەوەیەکەم کۆرنسۆس 6:2-8 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێمە لەنێو پێگەیشتوواندا بە دانایی دەدوێین، داناییەک کە نە لەم دنیایەوەیە و نە لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە، کە لەناودەچن. بەڵکو باسی دانایی خودا دەکەین کە نهێنییە، شاراوە بوو، ئەوەی خودا لە ئەزەلەوە بۆ شکۆی ئێمەی داناوە. هیچ کام لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە تێنەگەیشتن، چونکە ئەگەر تێبگەیشتنایە، مەسیحی خاوەن شکۆیان لە خاچ نەدەدا.
هاوبەشی بکە
یەکەم کۆرنسۆس 2 بخوێنەوە