یەکەم کۆرنسۆس 2:2-10
یەکەم کۆرنسۆس 2:2-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه بڕیارم دا له‌نێوتاندا هیچ نه‌زانم، بێجگه له ئیشۆعی مه‌سیح، به له‌خاچدراوی. منیش به لاوازی و ترس و له‌رزێكی زۆره‌وه له‌لاتان بووم. وته و موژده‌دانم به قسه‌ی دانایی مرۆڤ و ڕازیكردن نه‌بوو، به‌ڵكو به به‌ڵگه‌ی ڕووح و هێز، تاكو باوه‌ڕتان به دانایی مرۆڤ نه‌بێت، به‌ڵكو به هێزی خودا بێت. ئێمه له‌نێو پێگه‌یشتووان به دانایی ده‌دوێین، به‌ڵام داناییه‌ك نه له‌م ڕۆژگاره‌یه و نه له سه‌رۆكه‌كانی ئه‌م ڕۆژگاره‌یه، كه له‌ناوده‌چن. به‌ڵكو باسی دانایی خودا ده‌كه‌ین كه نهێنییه: دانایی شاراوه، ئه‌وه‌ی خودا له‌پێش ڕۆژگاره‌وه بۆ شكۆی ئێمه‌ی داناوه. هیچ سه‌رۆكێكی ئه‌م ڕۆژگاره نه‌یانده‌زانی، چونكه ئه‌گه‌ر بیانزانایه، په‌روه‌ردگاری شكۆمه‌ندیان له‌خاچ نه‌ده‌دا. به‌ڵكو وه‌ك نووسراوه: {ئه‌وه‌ی هیچ چاوێك نه‌یبینیوه، هیچ گوێیه‌ك نه‌یبیستووه و به بیری مرۆڤدا نه‌هاتووه، ئه‌وه‌ی خودا ئاماده‌ی كردووه بۆ ئه‌وانه‌ی خۆشیانده‌وێت} . به‌ڵام خودا به‌هۆی ڕووحی خۆی بۆی ئاشكرا كردین. چونكه ڕووح هه‌موو شتێك ده‌پشكنێت، ته‌نانه‌ت قووڵی ناخی خودا‌ش.
یەکەم کۆرنسۆس 2:2-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
چونکە بڕیارم دا لەنێوتاندا هەموو شتێک لەبیر بکەم، بێجگە لە عیسای مەسیح، ئەویش بە لە خاچ دراوی. منیش بە لاوازی و ترس و لەرزێکی زۆرەوە لەلاتان بووم. کاتێک مزگێنی و وتارم پێدەدان، قسەی داناییانە و قایلکەرم بەکارنەدەهێنا، بەڵکو پشتم بە بەڵگەی هێزی ڕۆحی پیرۆز دەبەست، تاکو باوەڕتان بە دانایی مرۆڤ نەبێت، بەڵکو باوەڕتان بە هێزی خودا هەبێت. ئێمە لەنێو پێگەیشتوواندا بە دانایی دەدوێین، داناییەک کە نە لەم دنیایەوەیە و نە لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە، کە لەناودەچن. بەڵکو باسی دانایی خودا دەکەین کە نهێنییە، شاراوە بوو، ئەوەی خودا لە ئەزەلەوە بۆ شکۆی ئێمەی داناوە. هیچ کام لە دەسەڵاتدارانی ئەم دنیایە تێنەگەیشتن، چونکە ئەگەر تێبگەیشتنایە، مەسیحی خاوەن شکۆیان لە خاچ نەدەدا. بەڵکو وەک نووسراوە: ﴿ئەوەی هیچ چاوێک نەیبینیوە، هیچ گوێیەک نەیبیستووە و بە بیری هیچ مرۆڤێکدا نەهاتووە، ئەوەی خودا ئامادەی کردووە بۆ ئەوانەی خۆشیان دەوێت.﴾ بەڵام خودا بەهۆی ڕۆحی خۆی بۆی ئاشکرا کردین. ڕۆحی پیرۆز لە هەموو شتێک دەکۆڵێتەوە، تەنانەت لە قووڵایی ناخی خودا‌ش دەکۆڵێتەوە.