یەکەم کۆرنسۆس 12:2-14
یەکەم کۆرنسۆس 12:2-14 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
ئێمه‌ش ڕووحی جیهانمان وه‌رنه‌گرتووه، به‌ڵكو ئه‌و ڕووحه‌ی له خوداوه‌یه، تاكو له‌و شتانه بزانین كه خودا پێی به‌خشیوین. ئه‌وانه‌ی باسیان ده‌كه‌ین، نه‌ك به‌و قسانه‌ی له فێركردنی دانایی مرۆڤه‌وه‌یه، به‌ڵكو له فێركردنی ڕووحوه، بیری ڕووحییانه بۆ كه‌سه ڕووحییه‌كان لێك ده‌ده‌ینه‌وه. به‌ڵام مرۆڤی سروشتی ئه‌وه‌ی هی ڕووحی خودایه وه‌ری ناگرێت، چونكه لای ئه‌و گێلایه‌تییه، ناشتوانێت بیانزانێت، چونكه به ڕووح جیا ده‌كرێنه‌وه.
یەکەم کۆرنسۆس 12:2-14 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
ئێمەش ڕۆحی جیهانمان وەرنەگرتووە، بەڵکو ئەو ڕۆحەی لە خوداوەیە، تاکو لەو شتانە تێبگەین کە خودا بەخۆڕایی پێی بەخشیوین. ئەوەی باسی دەکەین لە دانایی مرۆڤەوە نەهاتووە، بەڵکو لە فێرکردنی ڕۆحەوە هاتووە، بەم شێوەیە فێرکردنی ڕۆحی بۆ کەسانی ڕۆحانی لێکدەدرێتەوە. بەڵام کەسی سروشتی ئەوەی هی ڕۆحی خودایە وەریناگرێت، چونکە لەلای ئەو گێلایەتییە و نایانزانێت، چونکە بە ڕۆح جیا دەکرێنەوە.