یەکەم کۆرنسۆس 12:16-24
یەکەم کۆرنسۆس 12:16-24 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
هەروەها سەبارەت بە ئەپۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامەوە کە لەگەڵ برایان بێتە لاتان، ئەو هەرگیز نەیویست ئێستا بێتە لاتان، بەڵام کە بۆی ڕێککەوت، دێت. ئێشک بگرن، لە باوەڕ بچەسپێن، ئازا و بەهێز بن. هەرچییەک دەکەن لە خۆشەویستییەوە بیکەن. ئێوە دەزانن ماڵی ستیفاناس لە ئەخایا پێشەبەرە بوون و خۆیان بۆ خزمەتکردنی گەلی پیرۆزی خودا تەرخان کردبوو. خوشکان و برایان، لێتان دەپاڕێمەوە، کە ئێوەش ملکەچی وەک ئەوانە بن، هەموو ئەوانەی لەگەڵیان ئیش دەکەن و ماندوو دەبن. بە هاتنی ستیفاناس و فەرتوناتۆس و ئەخایکۆس دڵشاد بووم، چونکە شوێنی ئێوەیان گرتەوە. هەروەها چونکە ئەوان ڕۆحی من و ئێوەیان گەشاندەوە. بۆیە ئەو جۆرە کەسانە بناسن. کڵێساکانی ئاسیا سڵاوتان لێدەکەن. ئەکیلا و پریسکیلا، لەگەڵ ئەو کڵێسایەی لە ماڵەکەیانن بە ناوی عیسای خاوەن شکۆوە بە گەرمی سڵاوتان لێدەکەن. هەموو خوشک و برایان سڵاوتان لێدەکەن. بە ماچی پیرۆز سڵاو لە یەکتری بکەن. من پۆڵسم، ئەم سڵاوە دەستخەتی خۆمە. بەڵێ ئەو کەسەی عیسای خاوەن شکۆی خۆشناوێت با نەفرەتی لێ بێت! ئەی پەروەردگار، وەرە! نیعمەتی عیسای مەسیحی خاوەن شکۆتان لەگەڵ بێت. خۆشەویستیی من لەگەڵ هەمووتان بێت کە لەگەڵ عیسای مەسیحدا یەکن. ئامین.
یەکەم کۆرنسۆس 12:16-24 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
هه‌روه‌ها سه‌باره‌ت به ئه‌پۆلۆسی برامان، زۆر پاڕامه‌وه كه‌وا له‌گه‌ڵ برایان بێته لاتان، ئه‌و هه‌رگیز نه‌یویست ئێستا بێته لاتان، به‌ڵام كه بۆی ڕێككه‌وت، دێت. بێداربن، له باوه‌ڕ جێگیربن، پیاوبن، به‌هێزبن. با هه‌موو كاروباره‌كێتان له خۆشویستنه‌وه بێت. برایان، داواتان لێ ده‌كه‌م: ئێوه ده‌زانن ماڵی ئیستیفانۆس له ئه‌خائیه پێشه‌به‌ره بوون، خۆیان بۆ ڕاژه‌كردنی پارسا‌كان ته‌رخان كردبوو، تاكو ئێوه‌ش ملكه‌چی وه‌ك ئه‌وانه بن و هه‌موو ئه‌وانه‌ی له‌گه‌ڵیشان ئیش ده‌كه‌ن و ماندوو ده‌بن. به هاتنی ئیستیفانۆس و فه‌رتوناتۆس و ئه‌خائیكۆس دڵشاد بووم، چونكه شوێنی ئێوه‌یان گرته‌وه، چونكه ئه‌وان ڕووحی من و ئێوه‌یان حه‌سانده‌وه، جا ئه‌و جۆره كه‌سانه بناسن. وارگه‌كانی ئاسیا سڵاوتان لێده‌كه‌ن. ئه‌كیلا و پریسقیلا، له‌گه‌ڵ ئه‌و وارگه‌یه‌ی له ماڵه‌كه‌یانن به ناوی په‌روه‌ردگار به گه‌رمی سڵاوتان لێده‌كه‌ن. هه‌موو برایان سڵاوتان لێده‌كه‌ن. به ماچێكی پارسا سڵاو له یه‌كتری بكه‌ن. من پۆڵۆسم، ئه‌م سڵاوه به ده‌ستی خۆم ده‌نووسم. ئه‌و كه‌سه‌ی ئیشۆعی مه‌سـیحی په‌روه‌ردگـاری خۆش ناوێت با ئـه‌نـاتـیـمـا بێت! مـاره‌ن ئـاتـا! به‌خششی ئـیشـۆعـی مـه‌سیحی په‌روه‌ردگارتان له‌گه‌ڵ بێت. خۆشویستنی من له‌گه‌ڵ هه‌مووتانه له ئیشۆعی مه‌سیحدا. ئامین.