لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم کۆرنسۆس 1:16-4 - Compare All Versions

یەکەم کۆرنسۆس 1:16-4 PNTZS (پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی)

به‌ڵام له‌ باره‌ی كۆمه‌ك بۆ پارساكان، چۆن وارگه‌كانی گه‌ڵاتیه‌م ڕاسپاردووه‌، ئێوه‌ش ئاوا بكه‌ن. له‌ سه‌ره‌تای هه‌ر هه‌فته‌یه‌ك با هه‌ریه‌كه‌تان چه‌ندی له‌ توانادایه‌ بیخاته‌ لایه‌ک، تاكو كۆمه‌كه‌كه‌ ئه‌و كاته‌ نه‌بێت كه‌ ده‌گه‌مه‌ لاتان. كاتێ گه‌یشتمه‌ لاتان، جا ئه‌وانه‌ی په‌سه‌ندكراون به‌ په‌یامه‌وه‌ ده‌یاننێرم تاكو كۆمه‌كه‌كانتان بگه‌یه‌ننه‌ یروشلایم. ئه‌گه‌ر به‌ باشم زانی كه‌وا منیش برۆم، ئه‌وا له‌گه‌ڵ من ده‌ڕۆن.

یەکەم کۆرنسۆس 1:16-4 KSS (كوردی سۆرانی ستانده‌رد)

بەڵام لەبارەی کۆمەک بۆ گەلی پیرۆزی خودا، چۆن کڵێساکانی گەلاتیام ڕاسپاردووە، ئێوەش ئاوا بکەن. لە سەرەتای هەر هەفتەیەک با هەریەکەتان چەندی لە توانادایە بیخاتە لایەک، تاکو کۆمەکەکە ئەو کاتە نەبێت کە دەگەمە لاتان. کاتێک گەیشتمە لاتان، جا ئەوانەی پەسەندکراون بە نامەوە دەیاننێرم تاکو دیارییەکانتان بگەیەننە ئۆرشەلیم. ئەگەر بە باشم زانی کە منیش بچم، ئەوا لەگەڵ من دەچن.