یەکەم کۆرنسۆس 4:12-10
یەکەم کۆرنسۆس 4:12-10 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
جۆرەها بەهرە هەیە، بەڵام هەمان ڕۆحە، جۆرەها خزمەت هەیە، بەڵام هەمان پەروەردگارە، جۆرەها کار هەیە، بەڵام هەمان خودایە، ئەوەی هەموو کارێک لە هەموواندا دەکات. بەڵام دەرکەوتنی بەهرەی ڕۆحی پیرۆز بۆ هەرکەسێک لە پێناو سوودمەندی گشتیی دەدرێت. جا یەکێک لە ڕێگەی ڕۆحەکەوە قسەی دانایی پێدەدرێت، بۆ یەکێکی دیکەش قسەی زانین بەگوێرەی هەمان ڕۆح. بۆ یەکێکی دیکەش باوەڕ بە هەمان ڕۆح، بۆ یەکێکی دیکە بەهرەی چاککردنەوە بە هەمان ڕۆح، یەکێکی دیکەش کاری پەرجوو، بۆ ئەوی دیکە ڕاگەیاندنی پەیامی خودا، بۆ ئەوی دیکە جیاکردنەوەی ڕۆحەکان، بۆ ئەوی دیکە جۆرەها زمانی ڕۆحی، بۆ یەکێکی دیکەش لێکدانەوەی زمانەکان.
یەکەم کۆرنسۆس 4:12-10 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
جۆره‌ها به‌هره هه‌یه، به‌ڵام ڕووح یه‌كه، جۆره‌ها ڕاژه هه‌یه، به‌ڵام په‌روه‌ردگار یه‌كه، جۆره‌ها كار هه‌یه، به‌ڵام خودا یه‌كه، ئه‌وه‌ی هه‌موو كارێك له هه‌موواندا ده‌كات. به‌ڵام ده‌ركه‌وتنی به‌هره‌ی ڕووح بۆ هه‌ر یه‌كێك له پێناوی سوودمه‌ندی ده‌درێت. جا یه‌كێك به‌هۆی ڕووح قسه‌ی دانایی پێ ده‌درێت، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش قسه‌ی زانین به‌گوێره‌ی هه‌مان ڕووح. بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش باوه‌ڕ به هه‌مان ڕووح، بۆ یه‌كێكی دیكه به‌هره‌ی چاككردنه‌وه به هه‌مان ڕووح، یه‌كێكی دیكه‌ش كاری په‌رجو، بۆ ئه‌وی دیكه پێشبینی، بۆ ئه‌وی دیكه جیاكردنه‌وه‌ی ڕووحه‌كان، بۆ ئه‌وی دیكه جۆره‌ها زمان، بۆ یه‌كێكی دیكه‌ش وه‌رگێڕانی زمانه‌كان.