لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم کۆرنسۆس 18:12-26

یەکەم کۆرنسۆس 18:12-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)

به‌ڵام ئێستا خودا ئه‌ندامانی دانا، هه‌ر یه‌كێك له‌ له‌شدا، وه‌ك ویستی. به‌ڵام ئه‌گه‌ر هه‌موو یه‌ك ئه‌ندام بووایه‌، كوا له‌ش؟ جا ئێستا ئه‌ندام زۆرن، به‌ڵام له‌ش یه‌كه‌. چاو ناتوانێت به‌ ده‌ست بڵێت: “پێویستیم پێت نییه‌!”. یان سه‌ر به‌ پێیه‌كان بڵێت: “پێویستیم پێتان نییه‌!”. به‌ڵكو به‌ پێچه‌وانه‌وه‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه‌ لاوازتر دیاره‌ ئه‌وا پێویسته‌، ئه‌و ئه‌ندامه‌ی له‌ش كه‌ واده‌زانین ڕێزی كه‌متره‌، زیاتر ڕێزی بۆ داده‌نێین. ئه‌و ئه‌ندامه‌ی مایه‌ی ناشرینه‌كه‌ش جوانیه‌كی باشتری هه‌یه‌، به‌ڵام ئه‌و جوانه‌كه‌ پێویستییان به‌وه‌ نییه‌. به‌ڵام خوداش له‌شی ڕێكخستووه‌، ڕێزی زیاتری داوه‌ته‌ ئه‌ندامی بێ ڕێز، تاكو دووبه‌ره‌كی له‌ له‌شدا نه‌بێت، به‌ڵكو ئه‌ندامه‌كان یه‌ك بایه‌خ به‌ یه‌كتری بده‌ن. ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك ئازاری هه‌بوو، هه‌موو ئه‌ندامان له‌گه‌ڵیدا ئازار ده‌چێژن، ئه‌گه‌ر ئه‌ندامێك ڕێزی لێنرا، هه‌موو ئه‌ندامان له‌گه‌ڵیدا خۆشحاڵ ده‌بن.

یەکەم کۆرنسۆس 18:12-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

بەڵام ئێستا خودا ئەندامانی دانا، هەر یەکێک لە لەشدا، وەک ویستی. ئەگەر هەموو یەک ئەندام بووایە، کوا لەش؟ جا ئێستا ئەندام زۆرن، بەڵام لەش یەکە. چاو ناتوانێت بە دەست بڵێت: «پێویستیم پێت نییە.» یان سەر بە پێیەکان بڵێت: «پێویستیم پێتان نییە.» بەڵام بە پێچەوانەوە، ئەو ئەندامەی لەش کە لاوازتر دیارە ئەوا پێویستە، ئەو ئەندامەی لەش کە وا دەزانین ڕێزی کەمترە، زیاتر ڕێزی بۆ دادەنێین. ئەو ئەندامەی مایەی شەرمەزاریمانە ڕێزی تایبەتی لێ دەگرین، بەڵام ئەو ئەندامانەی ڕێزدارن پێویستییان بەمە نییە. خوداش لەشی ڕێکخستووە، ڕێزی زیاتری داوەتە ئەندامی بێ ڕێز، تاکو ناکۆکی لە لەشدا نەبێت، بەڵکو ئەندامەکان وەکو یەک بایەخ بە یەکتری بدەن. ئەگەر ئەندامێک ئازاری هەبوو، هەموو ئەندامان لەگەڵیدا ئازار دەچێژن، ئەگەر ئەندامێک ڕێزی لێنرا، هەموو ئەندامان لەگەڵیدا خۆشحاڵ دەبن.