یەکەم کۆرنسۆس 12:12-17
یەکەم کۆرنسۆس 12:12-17 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
هەروەک چۆن لەش یەکە و ئەندامی زۆری هەیە، هەموو ئەندامانی لەش لەگەڵ زۆرییان یەک لەشن، مەسیحیش بەم شێوەیەیە، چونکە هەموومان بە یەک ڕۆح بۆ یەک جەستە لە ئاو هەڵکێشراین، جولەکە یان ناجولەکە، کۆیلە یان ئازاد، هەموومان یەک ڕۆحمان پێدرا تاکو بیخۆینەوە. لەگەڵ ئەمەشدا لەشەکە یەک ئەندام نییە بەڵکو زۆرە. ئەگەر قاچ بڵێت: «لەبەر ئەوەی دەست نیم، هی لەش نیم،» ئایا ئیتر هی لەش نامێنێت؟ ئەگەر گوێ بڵێت: «لەبەر ئەوەی چاو نیم، هی لەش نیم،» ئایا ئیتر هی لەش نامێنێت؟ ئەگەر هەموو لەش چاو بووایە، ئەی کوا بیستن؟ ئەگەر هەمووی گوێ بووایە، ئەی کوا بۆن‌کردن؟
یەکەم کۆرنسۆس 12:12-17 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه وه‌ك له‌ش یه‌كه و ئه‌ندامی زۆری هه‌یه، هه‌موو ئه‌ندامانی له‌ش له‌گه‌ڵ زۆرییان یه‌ك له‌شن، مه‌سیحیش ئاوا. چونكه هه‌موومان به یه‌ك ڕووح بۆ یه‌ك له‌ش عه‌مادكراین، جوو یان یۆنانی، كۆیله یان ئازاد، هه‌موومان یه‌ك ڕووحمان پێدرا بیخۆینه‌وه. چونكه له‌شه‌كه یه‌ك ئه‌ندام نییه به‌ڵكو زۆره. ئه‌گه‌ر پێ بڵێت: “چونكه ده‌ست نیم، هی له‌ش نیم”. ئایا ئیتر هی له‌ش نامێنێت؟ ئه‌گه‌ر گوێ بڵێت: “چونكه چاو نیم، هی له‌ش نیم”. ئایا ئیتر هی له‌ش نامێنێت؟ ئه‌گه‌ر هه‌موو له‌ش چاو بووایه، ئه‌ی كوا بیستن؟ ئه‌گه‌ر هه‌مووی بیستن بووایه، ئه‌ی كوا بۆنكردن؟