یەکەم کۆرنسۆس 23:11-30
یەکەم کۆرنسۆس 23:11-30 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
چونكه ئه‌وه‌ی به ئێوه‌م دا له په‌روه‌ردگارم وه‌رگرتووه: ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌و شه‌وه‌ی تیایدا ڕاده‌ست كرا، نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی كرد و له‌تیكرد، فه‌رمووی: “بگرن بخۆن ئه‌مه له‌شی منه كه له پێناوی ئێوه شكاوه. ئه‌مه بكه‌ن بۆ یاده‌وه‌ریم”. هه‌روه‌ها جامه‌كه‌ش دوای نانخواردن، فه‌رمووی: “ئه‌م جامه په‌یمانی نوێیه به خوێنی من. هه‌ر جارێك ده‌یخۆنه‌وه، ئه‌مه بكه‌ن بۆ یاده‌وه‌ریم”. جا هه‌ر كاتێ له‌م نانه‌تان خوارد و له‌م جامه‌تان خوارده‌وه، ئه‌وا مردنی په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یێنن، تاكو دێته‌وه. كه‌واته ئه‌وه‌ی به شێوازێكی ناشایسته نانه‌كه بخوات یان جامی په‌روه‌ردگار بخواته‌وه، ئه‌وا له له‌ش و خوێنی په‌روه‌ردگار تاوانباره. به‌ڵام با مرۆڤ خۆی بكۆڵێته‌وه، ئینجا له نانه‌كه بخوات و له جامه‌كه بخواته‌وه. چونكه ئه‌وه‌ی بخوات و بخواته‌وه، بێ ئه‌وه‌ی ڕێز له له‌شی مه‌سیح بگرێت، ئه‌وا بۆ خۆی حوكم ده‌خوات و ده‌خواته‌وه. له‌به‌ر ئه‌مه‌یه زۆر نه‌خۆش و لاوازتان تێدایه، زۆریش نووستوون.
یەکەم کۆرنسۆس 23:11-30 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
ئەوەی بە ئێوەم دا لە مەسیحی خاوەن شکۆم وەرگرتووە: ئەوە بوو عیسای خاوەن شکۆ لەو شەوەی تێیدا بە گرتن درا، نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە کە لە پێناوی ئێوەیە. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی: «ئەم جامە پەیمانی نوێیە بە خوێنی من. هەر جارێک دەیخۆنەوە، ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» جا هەر کاتێک لەم نانەتان خوارد و لەم جامەتان خواردەوە، ئەوا مردنی عیسای خاوەن شکۆ ڕادەگەیەنن، هەتا دێتەوە. کەواتە ئەوەی بە شێوازێکی ناشایستە نانەکە بخوات یان لە جامەکەی مەسیحی خاوەن شکۆ بخواتەوە، ئەوا بەرامبەر بە جەستە و خوێنی مەسیحی خاوەن شکۆ تاوانبارە. با هەرکەسێک خۆی تاقی بکاتەوە، ئینجا لە نانەکە بخوات و لە جامەکە بخواتەوە، چونکە ئەوەی بخوات و بخواتەوە و ڕێز لە جەستەی مەسیح نەگرێت، ئەوا بۆ خۆی حوکم دەخوات و دەخواتەوە. لەبەر ئەمەیە زۆر نەخۆش و لاوازتان تێدایە، هەندێکیش نوستوون.