یەکەم کۆرنسۆس 17:11-26
یەکەم کۆرنسۆس 17:11-26 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌م ڕاسپارده‌یه ستایشتان ناكه‌م، چونكه كۆبوونه‌وه‌كانتان زیانی له سوود زیاتره. چونكه یه‌كه‌مجار، كاتێ له وارگه‌دا كۆده‌بنه‌وه، ده‌بیستم دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌یه و تا ڕاده‌یه‌كیش باوه‌ڕ ده‌كه‌م. چونكه ده‌بێت دووبه‌ره‌كیتان له‌نێواندا هه‌بێت، تاكو له‌نێوانتاندا سه‌لمێندراوانی خودا ده‌ربكه‌ون. بۆیه كاتێ كۆده‌بنه‌وه، بۆ خواردنی شێوی په‌روه‌ردگار نییه. چونكه هه‌ریه‌كه زوو شێوی خۆی له خواردندا ده‌بات، جا یه‌كێك برسی ده‌بێت، ئه‌وی دیكه سه‌رخۆش ده‌بێت. ماڵتان نییه تیایدا بخۆن و بخۆنه‌وه؟ یاخود وارگه‌ی خودا سووك ده‌كه‌ن و ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن كه نییانه؟ چیتان پێ بڵێم؟ ئایا له‌سه‌ر ئه‌مه ستایشتان بكه‌م؟ بێگومان نه‌خێر! چونكه ئه‌وه‌ی به ئێوه‌م دا له په‌روه‌ردگارم وه‌رگرتووه: ئیشۆعی په‌روه‌ردگار له‌و شه‌وه‌ی تیایدا ڕاده‌ست كرا، نانێكی هه‌ڵگرت، سوپاسی كرد و له‌تیكرد، فه‌رمووی: “بگرن بخۆن ئه‌مه له‌شی منه كه له پێناوی ئێوه شكاوه. ئه‌مه بكه‌ن بۆ یاده‌وه‌ریم”. هه‌روه‌ها جامه‌كه‌ش دوای نانخواردن، فه‌رمووی: “ئه‌م جامه په‌یمانی نوێیه به خوێنی من. هه‌ر جارێك ده‌یخۆنه‌وه، ئه‌مه بكه‌ن بۆ یاده‌وه‌ریم”. جا هه‌ر كاتێ له‌م نانه‌تان خوارد و له‌م جامه‌تان خوارده‌وه، ئه‌وا مردنی په‌روه‌ردگار ڕاده‌گه‌یێنن، تاكو دێته‌وه.
یەکەم کۆرنسۆس 17:11-26 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بەم ئامۆژگارییە ستایشتان ناکەم، چونکە کۆبوونەوەکانتان زیانی لە سوود زیاترە. پێش هەموو شتێک، دەبیستم کاتێک وەک کڵێسا کۆدەبنەوە دووبەرەکی لەنێوانتاندا هەیە و هەتا ڕادەیەکیش باوەڕ دەکەم. بێگومان دەبێت لەنێوانتاندا ناکۆکی و دووبەرەکی هەبێت، تاکو ئەو باوەڕدارانەی کە جێی ڕەزامەندی خودان دەربکەون. بۆیە کاتێک کۆدەبنەوە، بۆ خواردنی شێوی مەسیحی خاوەن شکۆ نییە، چونکە هەریەکە زوو شێوی خۆی لە خواردندا دەبات، جا یەکێک برسی دەبێت، ئەوی دیکە سەرخۆش دەبێت. ئایا ماڵتان نییە تێیدا بخۆن و بخۆنەوە؟ یاخود کڵێسا‌ی خودا سووک دەکەن و ئەوانە تەریق دەکەنەوە کە هەژار و نەدارن؟ چیتان پێ بڵێم؟ ئایا لەسەر ئەمە ستایشتان بکەم؟ بێگومان نەخێر! ئەوەی بە ئێوەم دا لە مەسیحی خاوەن شکۆم وەرگرتووە: ئەوە بوو عیسای خاوەن شکۆ لەو شەوەی تێیدا بە گرتن درا، نانێکی هەڵگرت، سوپاسی خودای کرد و لەتی کرد و فەرمووی: «ئەمە جەستەی منە کە لە پێناوی ئێوەیە. ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» بە هەمان شێوە پاش نانخواردن، جامەکەی هەڵگرت و فەرمووی: «ئەم جامە پەیمانی نوێیە بە خوێنی من. هەر جارێک دەیخۆنەوە، ئەمە بۆ یادکردنەوەی من بکەن.» جا هەر کاتێک لەم نانەتان خوارد و لەم جامەتان خواردەوە، ئەوا مردنی عیسای خاوەن شکۆ ڕادەگەیەنن، هەتا دێتەوە.