یەکەم کۆرنسۆس 17:11-22
یەکەم کۆرنسۆس 17:11-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
به‌م ڕاسپارده‌یه ستایشتان ناكه‌م، چونكه كۆبوونه‌وه‌كانتان زیانی له سوود زیاتره. چونكه یه‌كه‌مجار، كاتێ له وارگه‌دا كۆده‌بنه‌وه، ده‌بیستم دووبه‌ره‌كی له‌نێوانتاندا هه‌یه و تا ڕاده‌یه‌كیش باوه‌ڕ ده‌كه‌م. چونكه ده‌بێت دووبه‌ره‌كیتان له‌نێواندا هه‌بێت، تاكو له‌نێوانتاندا سه‌لمێندراوانی خودا ده‌ربكه‌ون. بۆیه كاتێ كۆده‌بنه‌وه، بۆ خواردنی شێوی په‌روه‌ردگار نییه. چونكه هه‌ریه‌كه زوو شێوی خۆی له خواردندا ده‌بات، جا یه‌كێك برسی ده‌بێت، ئه‌وی دیكه سه‌رخۆش ده‌بێت. ماڵتان نییه تیایدا بخۆن و بخۆنه‌وه؟ یاخود وارگه‌ی خودا سووك ده‌كه‌ن و ئه‌وانه شه‌رمه‌زار ده‌كه‌ن كه نییانه؟ چیتان پێ بڵێم؟ ئایا له‌سه‌ر ئه‌مه ستایشتان بكه‌م؟ بێگومان نه‌خێر!
یەکەم کۆرنسۆس 17:11-22 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
بەم ئامۆژگارییە ستایشتان ناکەم، چونکە کۆبوونەوەکانتان زیانی لە سوود زیاترە. پێش هەموو شتێک، دەبیستم کاتێک وەک کڵێسا کۆدەبنەوە دووبەرەکی لەنێوانتاندا هەیە و هەتا ڕادەیەکیش باوەڕ دەکەم. بێگومان دەبێت لەنێوانتاندا ناکۆکی و دووبەرەکی هەبێت، تاکو ئەو باوەڕدارانەی کە جێی ڕەزامەندی خودان دەربکەون. بۆیە کاتێک کۆدەبنەوە، بۆ خواردنی شێوی مەسیحی خاوەن شکۆ نییە، چونکە هەریەکە زوو شێوی خۆی لە خواردندا دەبات، جا یەکێک برسی دەبێت، ئەوی دیکە سەرخۆش دەبێت. ئایا ماڵتان نییە تێیدا بخۆن و بخۆنەوە؟ یاخود کڵێسا‌ی خودا سووک دەکەن و ئەوانە تەریق دەکەنەوە کە هەژار و نەدارن؟ چیتان پێ بڵێم؟ ئایا لەسەر ئەمە ستایشتان بکەم؟ بێگومان نەخێر!