یەکەم کۆرنسۆس 14:10-22
یەکەم کۆرنسۆس 14:10-22 پەیمانی نوێ و زەبوورەکان بە سۆرانی (PNTZS)
بۆیه خۆشه‌ویستانم، له بتپه‌رستی هه‌ڵبێن. وه‌ك بۆ دانایان بێت ده‌دوێم: ئێوه حوكم بده‌ن له‌وه‌ی ده‌یڵێم: ئایا ئه‌و جامه‌ی داڕشته‌ی له پێناوی داڕشتی خودا ده‌كه‌ین، به‌شداری نییه له خوێنی مه‌سیح؟ ئه‌و نانه‌ی له‌تیده‌كه‌ین، به‌شداری نییه له له‌شی مه‌سیح؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌ی یه‌ك نان هه‌یه، ئێمه كه زۆرین، یه‌ك له‌شین، چونكه هه‌موومان به‌شداری له یه‌ك ناندا ده‌كه‌ین. بڕواننه ئیسڕائیل كه به‌گوێره‌ی جه‌سته‌یه: ئایا ئه‌وانه‌ی قوربانی ده‌خۆن له قوربانگادا هاوبه‌ش نین؟ جا چی ده‌ڵێم؟ ئایا ئه‌وه‌ی بۆ بت سه‌ربڕاوه شتێكه، یان بته‌كه شتێكه؟ نه‌خێر به‌ڵكو ئه‌وه‌ی نه‌وه‌كان سه‌ری ده‌بڕن، بۆ شه‌یتانه‌كان سه‌ری ده‌بڕن، نه‌ك بۆ خودا. جا نامه‌وێت له‌گه‌ڵ شه‌یتانه‌كان هاوبه‌ش بن. ناتوانن جامی په‌روه‌ردگار و جامی شه‌یتانه‌كان بخۆنه‌وه. ناتوانن به‌شداری خوانی په‌روه‌ردگار و خوانی شه‌یتانه‌كان بكه‌ن. یاخود ئیره‌یی په‌روه‌ردگار هه‌ڵده‌ستێنین؟ ئایا ئێمه له‌و به‌هێزترین؟
یەکەم کۆرنسۆس 14:10-22 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)
بۆیە خۆشەویستانم، لە بتپەرستی ڕابکەن. وەک بۆ هۆشیاران بێت دەدوێم، ئێوە حوکم بدەن لەوەی دەیڵێم: ئایا ئەو جامەی سوپاسگوزاری لە پێناوی سوپاسی خودا دەکەین، بەشداری نییە لە خوێنی مەسیح؟ ئەو نانەی لەتی دەکەین، بەشداری نییە لە لەشی مەسیح؟ لەبەر ئەوەی یەک نان هەیە، ئێمە کە زۆرین، یەک لەشین، چونکە هەموومان بەشداری لە یەک ناندا دەکەین. سەیری ئیسرائیل بکەن کە بەگوێرەی جەستەیە: ئایا ئەوانەی قوربانی دەخۆن لە قوربانگادا هاوبەش نین؟ جا چی دەڵێم؟ ئایا ئەوەی بۆ بت سەربڕدراوە شتێکە، یان بتەکە شتێکە؟ نەخێر بەڵکو ئەوەی سەری دەبڕن، بۆ ڕۆحە پیسەکان سەری دەبڕن نەک بۆ خودا. جا نامەوێت لەگەڵ ڕۆحە پیسەکان هاوبەش بن. ناتوانن جامی مەسیحی خاوەن شکۆ و جامی ڕۆحە پیسەکان بخۆنەوە. ناتوانن بەشداری خوانی خاوەن شکۆ و خوانی ڕۆحە پیسەکان بکەن. یاخود ئیرەیی خاوەن شکۆ هەڵدەستێنین؟ ئایا ئێمە لەو بەهێزترین؟