یەکەم پوختەی مێژوو 35:9-44
یەکەم پوختەی مێژوو 35:9-44 كوردی سۆرانی ستاندهرد (KSS)
یەعیێلی باوکی گبعۆنیش لە گبعۆندا نیشتەجێ بوو. ژنەکەی ناوی مەعکا بوو، عەبدۆن کوڕە نۆبەرەکەی بوو، پاشان چوور، قیش، بەعل، نێر، ناداب، گەدۆر، ئەحیۆ، زەکەریا و میقلۆت، میقلۆتیش شیمەئامی بوو. ئەوانیش لەگەڵ خزمەکانیان، لە نزیکی یەکتر لە ئۆرشەلیم نیشتەجێ بوون. نێر قیشی بوو، قیش شاولی بوو، شاولیش ئەم کوڕانەی بوو: یۆناتان، مەلکیشوەع، ئەبیناداب و ئەشبەعل. یۆناتان مەریڤبەعلی بوو، مەریڤبەعلیش میخای بوو. ئەمانە کوڕەکانی میخا بوون: پیتۆن، مەلەخ، تەحرێیەع و ئاحاز. ئاحاز یادای بوو، یاداش ئەم کوڕانەی بوو: عالەمەت، عەزماڤێت و زیمری، زیمریش مۆچای بوو. مۆچا بینەعای بوو، بینەعا ڕەفایای بوو، ڕەفایا ئەلیعاسای بوو، ئەلیعاسا ئاچێلی بوو. ئاچێل شەش کوڕی هەبوو، ئەمەش ناوەکانیانە: عەزریقام، بۆخەرو، ئیسماعیل، شەعەریا، عۆبەدیا و حانان. ئەمانە کوڕەکانی ئاچێل بوون.
هاوبەشی بکە
یەکەم پوختەی مێژوو 9 بخوێنەوە