لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پوختەی مێژوو 13:7-40

یەکەم پوختەی مێژوو 13:7-40 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کوڕەکانی نەفتالی: یەحزئێل، گۆنی، یێچەر و شلێم کە نەوەی بیلهە بوون. نەوەکانی مەنەشە: نەوەی مەنەشە لە کەنیزە ئارامییەکەی: ماکیری باوکی گلعاد. هەروەها ئەسریێل لە نەوەکانیان بوو. ماکیر ژنێکی هێنا ناوی مەعکا بوو، کە خوشکی شوپیم و حوپیم بوو. هەروەها سەلۆفحاد لە نەوەکانی بوو، کە تەنها کچی هەبوو. مەعکای ژنی ماکیر کوڕێکی بوو ناوی لێنا پەرەش و براکەشی ناوی شەرەش بوو، کوڕەکانیشی ناویان ئولام و ڕەقەم بوون. کوڕەکەی ئولامیش: بدان بوو. ئەوانە نەوەی گلعادی کوڕی ماکیری کوڕی مەنەشە بوون. هەمۆلەخەتی خوشکی گلعادیش ئیشهۆد و ئەبیعەزەر و مەحلەی بوو. کوڕەکانی شەمیداعیش: ئەحیان، شەخەم، لیقحی و ئەنیعام. نەوەی ئەفرایمیش بەرەو خوارەوە: شوتەلەح کوڕی ئەفرایم، بەرەد کوڕی شوتەلەح، تەحەس کوڕی بەرەد، ئەلیعادا کوڕی تەحەس، تەحەس کوڕی ئەلیعادا، زاڤاد کوڕی تەحەس و شوتەلەح کوڕی زاڤاد. ئەفرایم دوو کوڕی دیکەشی بوو بە ناوی عێزەر و ئەلعاد، بەڵام کاتێک چوون بۆ ئەوەی ئاژەڵی گەتییەکان ببەن، لەلایەن پیاوانی گەتەوە کە خەڵکی خاکەکە بوون، کوژران. جا ئەفرایمی باوکیان ماوەیەکی درێژ ماتەمینی بۆ گرتن و خزمەکانیشی هاتن بۆ ئەوەی سەرەخۆشی لێ بکەن. پاشان لەگەڵ ژنەکەیدا جووت بووەوە و ژنەکەی سکی پڕ بوو و کوڕێکی بوو و ناوی لێنا بەریعە، چونکە بەڵایەک بەسەر ماڵەکەیدا هاتبوو. هەروەها کچەکەی ناوی شەئرا بوو کە بێت‌حۆرۆنی خواروو و ژووروو و ئوزێن شەئرای بنیاد نا. ڕەفەحیش کوڕی ئەفرایم بوو، ڕەشەف کوڕی ڕەفەح، تەلەح کوڕی ڕەشەف، تەحەن کوڕی تەلەح، لەعدان کوڕی تەحەن، عەمیهود کوڕی لەعدان، ئەلیشاماع کوڕی عەمیهود، نون کوڕی ئەلیشاماع و یەشوع کوڕی نون. زەوی و زار و نشینگەکانیشیان شارۆچکەی بێت‌ئێل و گوندەکانی دەوروبەری بوون، بەرەو ڕۆژهەڵاتیش نەعەران و بەرەو ڕۆژئاواش شارۆچکەی گەزەر و گوندەکانی، هەروەها شارۆچکەی شەخەم و گوندەکانی هەتا عەییا و گوندەکانی. بەلای سنوورەکانی نەوەی مەنەشەشدا، بێت‌شان و تەعنەک و مەگیدۆ و دۆر بوون. لەناو ئەم شارۆچکانە و دەوروبەریاندا نەوەی یوسفی کوڕی ئیسرائیل نیشتەجێ بوون. کوڕەکانی ئاشێر: یمنە، یەشڤە، یەشڤی و بەریعە و سەرەح خوشکیان بوو. کوڕەکانی بەریعە: حەڤەر و مەلکیێل، مەلکیێل باوکی بیرزایت بوو. کوڕەکانی حەڤەر: یەفلێت، شۆمێر و حۆتام و شوەع خوشکیان بوو. کوڕەکانی یەفلێت: پاسەک، بیمهال و عەشڤات. ئەمانە کوڕەکانی یەفلێت بوون. کوڕەکانی شۆمێر: ئەحی، ڕوهگا، هوبا و ئارام. کوڕەکانی هێلەمی براشی: چۆفەح، یەمناع، شێلەش و عامال. کوڕەکانی چۆفەح: سووەح، حەرنەفەر، شوعال، بێری، یەمرا، بەچەر، هۆد، شەما، شیلشا، یەتران و بئێرا. کوڕەکانی یەتەر: یەفونە، پیسپا و ئەرا. کوڕەکانی عولا: ئارەح، حەنیێل و ڕیچیا. هەموو ئەوانە لە نەوەی ئاشێر بوون. گەورەی بنەماڵە و پیاوی هەڵبژاردە و جەنگاوەر و سەرکردەی دیار بوون. بەپێی ڕەچەڵەکیان لە تۆمارەکاندا ژمارەی ئەو پیاوانەی ئامادەباش بوون بۆ جەنگ بیست و شەش هەزار بوون.