لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پوختەی مێژوو 1:6-30

یەکەم پوختەی مێژوو 1:6-30 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری. کوڕەکانی قەهات: عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل. منداڵەکانی عەمرام: هارون، موسا و مریەم. کوڕەکانی هارون: ناداب، ئەبیهو، ئەلعازار و ئیتامار. ئەلعازار فینەحاسی بوو، فینەحاس ئەبیشوەعی بوو، ئەبیشوەع بوقی بوو، بوقی عوزیی بوو، عوزی زەرەحیای بوو، زەرەحیا مەرایۆتی بوو، مەرایۆت ئەمەریای بوو، ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو، ئەحیتوڤ سادۆقی بوو، سادۆق ئەحیمەعەچی بوو، ئەحیمەعەچ عەزەریای بوو، عەزەریا یۆحانانی بوو، یۆحانانیش عەزەریای بوو ئەوەی کاهینیێتی کرد لەو پەرستگایەدا کە سلێمان لە ئۆرشەلیم بنیادی نا. هەروەها عەزەریا ئەمەریای بوو، ئەمەریا ئەحیتوڤی بوو، ئەحیتوڤ سادۆقی بوو، سادۆق شەلومی بوو، شەلوم حیلقیای بوو، حیلقیا عەزەریای بوو، عەزەریا سەرایای بوو و سەرایا یەهۆچاداقی بوو. یەهۆچاداقیش بەر ئەو ڕاپێچکردنە کەوت کە یەزدان بەسەر یەهودا و ئۆرشەلیمدا هێنای بەدەستی نەبوخودنەسر. کوڕەکانی لێڤی: گێرشۆن، قەهات و مەراری. ئەمەش ناوی دوو کوڕەکەی گێرشۆنە: لیبنی و شیمعی. کوڕەکانی قەهاتیش: عەمرام، یەسهار، حەبرۆن و عوزیێل. کوڕەکانی مەراریش: مەحلی و موشی. ئەمانەش خێڵەکانی لێڤین بەپێی باوباپیرانیان: لە گێرشۆن بەرەو خوارەوە: لیبنی کوڕی گێرشۆن، یەحەت کوڕی لیبنی، زیما کوڕی یەحەت، یۆئاح کوڕی زیما، عیدۆ کوڕی یۆئاح، زەرەح کوڕی عیدۆ و یەئاتەرەی کوڕی زەرەح. نەوەی قەهات: عەمیناداب کوڕی قەهات، قۆرەح کوڕی عەمیناداب، ئەسسیر کوڕی قۆرەح، ئەلقانە کوڕی ئەسسیر، ئەبیاساف کوڕی ئەلقانە، ئەسسیر کوڕی ئەبیاساف، تەحەس کوڕی ئەسسیر، ئوریێل کوڕی تەحەس، عوزیا کوڕی ئوریێل، شائوول کوڕی عوزیا. نەوەی ئەلقانە: عەماسەی و ئەحیمۆت کوڕی ئەلقانە بوون، ئەحیمۆتیش کوڕەکەی ناوی ئەلقانە بوو، چۆفەییش کوڕی ئەلقانە، نەحەت کوڕی چۆفەی، ئەلیاب کوڕی نەحەت، یەرۆحام کوڕی ئەلیاب، ئەلقانە کوڕی یەرۆحام، ساموئێل کوڕی ئەلقانە. کوڕەکانی ساموئێلیش: نۆبەرەکەی یۆئێل و دووەمیان ئەبیا. نەوەی مەراری: مەحلی کوڕی مەراری، لیبنی کوڕی مەحلی، شیمعی کوڕی لیبنی، عوزا کوڕی شیمعی، شیمەعە کوڕی عوزا، حەگییا کوڕی شیمەعە و عەسایا کوڕی حەگییا.