لۆگۆی یوڤێرژن
ئایکۆنی گەڕان

یەکەم پوختەی مێژوو 1:4-10

یەکەم پوختەی مێژوو 1:4-10 كوردی سۆرانی ستانده‌رد (KSS)

نەوەکانی یەهودا: پێرێز، حەسرۆن، کەرمی، حوور و شۆڤاڵ. ڕەئایای کوڕی شۆڤاڵیش یەحەتی بوو، یەحەتیش ئەحومەی و لاهەدی بوو، لەمانیشەوە خێڵەکانی چۆرعاتی دروستبوون. ئەمانەش کوڕەکانی عێتام بوون: یەزرەعیل، یەشما و یەدباش، ناوی خوشکەکەشیان هەچەلەلپۆنی بوو. پەنوئێلیش باوکی گەدۆر و عێزەریش باوکی حوشا بوو. ئەمانە نەوەکانی حووری نۆبەرەی ئەفراتەی باوکی بێت‌لەحم بوون. ئەشحووری باوکی تەقۆعە دوو ژنی هەبوو، حەلا و نەعەرا. نەعەراش ئەحوزام، حێفەر، تێمەنی و هەئەهەشتاری بۆ خستەوە، ئەمانە نەوەکانی نەعەرا بوون. کوڕەکانی حەلا: چەرەت، چۆحەر و ئەتنان. قۆچیش باوکی عانوڤ و هەچۆڤێڤا بوو، هەروەها باپیرە گەورەی خێڵەکانی ئەحەرحێلی کوڕی هاروم بوو. یەعبێچیش لە براکانی پایەدارتر بوو و دایکیشی ناوی لێنا یەعبێچ و گوتی: «لەبەر ئەوەی بە ئازارەوە بووم.» یەعبێچ بۆ خودای ئیسرائیل هاواری کرد و گوتی: «خۆزگە بەڕاستی بەرەکەتدارت دەکردم و سنوورەکانت فراوان دەکردم! با دەستت لەگەڵمدا بێت و لە خراپە بمپارێزیت، تاکو ئازار نەچێژم.» خوداش ئەوەی پێدا کە داوای کرد.